ژینگه
ژینگه
ناسا ھەسارەیەکی نوێی دۆزییەوە ٣ خۆری ھەیە
SNN: 

خۆر تاکە ئەستێرەیە لەسستمی خۆری ئێمەدا، بەڵام لەگەردوونی فراواندا چەندین ئەستێرە ھەن کەپێکەوە دەسورێنەوە و لەنێویاندا سێ خۆر ھەن کەلەسەر ھەسارەیەکی نوێ لەدەرەوەی کۆمەڵەکەمان دۆزرایەوە. 
زانایانی فەلەکناسی ھەسارە نوێیەکەیان دۆزییەوە و ناویان نا LTT ١٤٤٥Ab کەمانگی دەستکردی تیس سەر بەئاژانسی ناسا ئاشکرایکردووە.
لەوبارەیەوە جینیفەر ونترز شارەزای فەزاناسی رایگەیاندوە ئەگەر لەسەر ئەم ھەسارەیە بوەستیت سێ خۆر دەبینیت کەدوانیان زۆر دوورن. 
بەپێی داتاکانی "تیس" زانایان دەڵێن ئەو ھەسارەیە گەورەترە لەزەویی بەرێژەی ھەشت ھێندە و پلەی گەرمای دەگاتە ١٦٠ پلەی سەدی.

مانگ پێشتر - Jul 28 2019 7:55PM
1195
بابه‌تی زیاتر