ترافیک
ھۆکاری گڕگرتنی ئۆتۆمبیلەکانی ڤۆڵڤۆ دۆزرایەوە
SNN: 

کۆمپانیای ڤۆڵڤۆ ٥٠٠ ھەزار ئۆتۆمبیل لەبازارەکاندا دەکێشێتەوە بەھۆی گرفتێکەوە لەبزوێنەرەکەیدا و ئەمەشە ھۆکاری سوتانی ئۆتۆمبیلەکانیەتی. 
کۆمپانیا سویدییەکە رایگەیاندووە گرفتەکە ئەو جۆرانەی گرتۆتەوە کەمەکینەی دو لیتری و چوار لیتری سلندەر دیزلن و ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٩ ن لەمۆدیلەکانی : ئێس ٦٠ ، ٨٠،٩٠،ڤی ٤٠،٦٠،٧٠، ئێکس سی ٦٠ ، ٩٠ ن. 
ئاماژەی بەوەشکردوە کەدەرچەی مەکینەکە لەپلاستیک پێک ھاتوە و رەنگە بتوێتەوە بەھۆی گۆرانکاری گەرماوە.
ئەمەش بۆتە ھۆی سوتانی ئۆتۆمبیلەکە و گڕگڕتنی.

مانگ پێشتر - Jul 23 2019 11:02AM
965
بابه‌تی زیاتر