یاسا
یاسا
دیلان كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆی‌ هێنا..له‌زیندان چی‌ به‌سه‌رهات؟
SNN: 

سیاسیه‌كانی‌ كورد هه‌میشه‌ زیندان به‌خوێندنگه‌ی‌ پێگه‌یاندن و زیاتر خۆ ڕۆشنبیركردن و زیاتر به‌خۆداچونه‌وه‌ ناوده‌به‌ن، به‌ڵام ئه‌فسوس خه‌ڵكانی‌ خراپ ڕێگه‌یان نه‌دا دیلان زیندان بۆی‌ ببێت به‌خوێندنگه‌و له‌وكاره‌ی‌ كردویه‌تی‌ زیاتر به‌ئاگابێته‌وه‌، به‌ڵكو وایانكرد زیندان بۆ ئه‌و ببێته‌ گۆڕستانێك له‌كاتی‌ كۆتاییهاتنی‌ ماوه‌ی‌ زیندانیه‌كه‌شیدا، ئازاره‌كانی‌ زیاتربن، تا كارگه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆی‌ بێنێ‌.

دیلان گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵه‌و دانیشتوی یه‌كێك له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌، خوێندكاری زانكۆیه‌و گه‌نجێكی ڕۆح سوك و خۆشه‌ویسته‌ لای هاوڕێكانی.

دیلان گه‌نجێكی ده‌نگ خۆشه‌و جارجار گۆرانیش ده‌ڵێت، دیلان له‌ماڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوكی ده‌ژی و ته‌نها یه‌ك خوشكی هه‌یه‌ له‌خۆی گه‌وره‌تره‌و هاوسه‌رگیری كردوه‌، خوشكه‌كه‌ی ناوی دیده‌نه‌و مێرده‌كه‌ی ناوی شاڵاوه‌، دیده‌ن و شاڵاو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیریانه‌وه‌ كێشه‌ له‌نێوانیاندا هه‌یه‌.

زۆربه‌ی جار دیده‌ن ماڵ جێده‌‌هێڵێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵی باوكی، تا دواجار له‌دره‌نگای شه‌ودا شاڵاو دوای ئه‌وه‌ی زۆر له‌دیده‌ن ده‌دات ده‌یباته‌وه‌ بۆ ماڵی باوكی و هه‌ر له‌به‌رچاوی ئه‌وان لێی جیاده‌بێته‌وه‌و ته‌نانه‌ت قسه‌ی زۆر ناشیرینیشی‌ پێده‌ڵێت.

له‌به‌رامبه‌ریشدا دیلان خۆی پێناگیرێت كه‌ خوشكه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بینێت، بۆیه‌ هێرشده‌كاته‌سه‌ر زاواكه‌یان و به‌سه‌ختی برینداری ده‌كات و قاچێكی ده‌شكێنێت.

دوای ئه‌وه‌ شاڵاو سكاڵا له‌سه‌ر دیلان تۆمارده‌كات و به‌گوێره‌ی‌ ماده‌ی 413 له‌یاسای سزادانی عیراقی ده‌ستگیرده‌كرێت و هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و یاسایه‌ بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ زیدانیده‌كرێت، چونكه‌ شاڵاو له‌سكاڵاكه‌ خۆشنابێت و هاوكات دیلانیش دان به‌تاوانه‌كه‌یدا ده‌نێت و ماوه‌ی سزادانه‌كه‌ی به‌سه‌رده‌بات.

دوای ئه‌وه‌ ده‌برێته‌ زیندان، به‌وپێیه‌ی ئه‌م گه‌نجه‌، گه‌نجێكی قۆزو جوانه‌و ده‌نگیشی‌ خۆشه‌، له‌لایه‌ن گیراوه‌كانی‌ دیكه‌وه‌ گێچه‌ڵی پێده‌كرێت، چونكه‌ له‌هۆڵه‌كه‌دا كه‌سانی خراپ و به‌دڕه‌وشتی تێدایه‌.

له‌ناو گیراوه‌كاندا كه‌سێك هه‌یه‌ ناوی شێرزاده‌، كه‌ سه‌رۆكی باندێكه‌ له‌ناو زیندانه‌كان، هه‌ڵسوكه‌وتی وایه‌ هه‌ركه‌سێك زیندانی بكرێت، له‌سه‌ره‌تاوه‌ توشی كێشه‌ی ده‌كات و كارده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت گێچه‌ڵی سێكسیشیان پێده‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ بزانێت فه‌قیرن، به‌وته‌ی شێرزاد خۆی، بۆیه‌ گێچه‌ڵی سێكسی به‌زیندانه‌كان ده‌كات بۆئه‌وه‌ی له‌ناو زیندانه‌كه‌دا سه‌رشۆڕبن.

شێرزاد له‌سه‌ره‌تاوه‌ خۆی ده‌كات به‌هاوڕێی دیلان و وای خۆی پیشانده‌دات كه‌ خه‌مخۆری دیلانه‌، شێرزاد به‌پیلانی خۆی چه‌ند كه‌سێك ده‌نێرێت تا له‌دیلان بده‌ن، به‌ڵام هه‌ر فێڵی خۆی به‌رگری له‌دیلان ده‌كات و نا‌هێڵێت لێی بده‌ن تا لای دیلان خۆشه‌ویست بێت.

دوای دوو هه‌فته‌ شێرزاد ده‌چێته‌ ناو جێگاكه‌ی دیلانه‌وه‌و داوای لێده‌كات پانتۆڵه‌كه‌ی دابنێت و هیچ قسه‌ نه‌كات، سه‌ره‌تا دیلان زۆر ده‌ترسێت، به‌ڵام شێرزاد هه‌ر وازناهێنێت، بۆیه‌ دیلان ده‌ستده‌كات به‌هاواركردن تا هه‌موو زیندانییه‌كان به‌خه‌ربێنه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و شه‌وه‌ شێرزاد ناتوانێت مه‌رامه‌كه‌ی جێبه‌جێبكات، به‌ڵام هه‌ر كه‌متر له‌دوو شه‌و دوای ئه‌وه‌ شێرزاد ده‌چێته‌ ناو جێگه‌كه‌ی دیلان، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ چه‌قۆیه‌كی پێیه‌و به‌دیلان ده‌ڵێت:"ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ هاواربكه‌یت یه‌كسه‌ر ده‌تكوژم"، ئه‌مجاره‌ دیلان شلده‌بێت و ناوێرێت قسه‌بكات، بۆیه‌ شێرزاد زۆر به‌دڕندانه‌ له‌گه‌ڵی جوت ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌شی لێده‌كات ئه‌گه‌ر قسه‌بكات ده‌یكوژێت.

ئه‌مكاره‌ی شێرزاد بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌رده‌وامده‌بێت، زۆربه‌ی شه‌وه‌كان ده‌چێته‌لای دیلان، دواتر شێرزاد له‌دیلان بێزار ده‌بێت و كارده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی شه‌وان ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌ پێی فێرده‌بن و ده‌چنه‌لای، به‌ڵام دیلان زۆر له‌خۆی بێزار ده‌بێت و له‌ڕوی ده‌رونییه‌وه‌ زۆر تێكده‌چێت و كه‌سایه‌تی خۆی له‌ده‌ستده‌دات.

دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی سزادانه‌كه‌ی ته‌واوده‌كات و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌و ده‌چێته‌وه‌ ناو كه‌سوكاری، چه‌ندینجار توشی ئازاری كۆم ده‌بێت، تا شه‌وێك به‌و ئازاره‌وه‌ به‌ئاگادێته‌وه‌و ڕاسته‌وخۆ بڕیارده‌دات خۆی بكوژێت، پێش ئه‌وكاره‌ش نامه‌یه‌ك ده‌نوسێت و ورده‌كاری ڕوداوه‌كان باسده‌كات، به‌ڵام به‌بێئه‌وه‌ی ناوی كه‌س بهێنێت، چونكه‌ نایه‌وێت دوای خۆی كه‌س توشی كێشه‌ بكات، بۆیه‌ به‌په‌تێك له‌ماڵی خۆیان، خۆی ده‌خنكێنێت و كۆتایی به‌ژیانی خۆی ده‌هێنێت.

به‌گوێره‌ی‌ وته‌ی‌ پارێزه‌رێكیش بۆ SNN، ئه‌گه‌ربێت و ئاشكرابێت كه‌ كه‌سێك گێچه‌ڵی‌ سێكسی‌ به‌گیراوێكی‌ دیكه‌ ده‌كات و ناچاری‌ ئه‌وكاره‌ی‌ ده‌كات، به‌ده‌ر له‌سزاكه‌ی‌ خۆی‌ كه‌ له‌سه‌ری‌ به‌ندكراوه‌، دوباره‌ سزا ده‌درێته‌وه‌ به‌ماده‌ی‌ 393 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌.

هه‌روه‌كو چۆن تاوانه‌كانی سێكسكردن به‌گوێره‌ی‌ یاساكانی عیراقی سزای‌ قورسی‌ هه‌یه‌، تاوانی ده‌ستدرێژی (اغتصاب) ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی ماده‌ (393) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ و سزاكه‌شی تونده‌و تۆمه‌تبار سزاده‌درێت به‌به‌ندكردن بۆ هه‌میشه‌ یان به‌ندكردنی‌ كاتی تاوه‌كو 15 ساڵ.

پۆلیسیش له‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوه‌ پێیوایه‌، ئه‌وه‌ی‌ دیلان په‌نای‌ بۆ برد كه‌ كۆتاییهێنانه‌ به‌ژیانی‌ خۆی‌، هه‌ڵه‌یه‌و پێویستبوو له‌ڕوی‌ یاساوه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ی‌ چاره‌سه‌ر بكردایه‌.

9 مانگ پێشتر - Dec 15 2018 12:20PM
3758
بابه‌تی زیاتر
ناڤین ڕەشۆ یەکەم جار بەدیاری درام بەچەکدارێکی کورد ...
چیرۆکی کوشتنی شادیە جاسم ...
مەبەست چۆن توش بوو؟..كێ‌ حەبەكەی پێ‌ فرۆشت؟...
سه‌ره‌تا داوای‌ ماچی‌ كردو دواتر ده‌ستدرێژیكرده‌سه‌ر...
بۆ ئەوەی سەفەری دەرەوەی وڵات چی ھەڵەیەکی ئەنجامدا ؟...
دایكی‌ خۆی‌ ده‌كوژێت..هۆكاره‌كه‌ی‌ بزانه‌...
مامی‌ ویستی‌ به‌زۆر لاقه‌ی‌ برازاكه‌ی‌ خۆی‌ بكات..چی‌ ڕ...
دیلان كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆی‌ هێنا..له‌زیندان چی‌ به‌سه‌ر...
دوو برا قۆڵبڕەكە دەستگیركران...
سه‌یران هانی‌ كچه‌كه‌یدا خۆی‌ بكوژێت یان له‌بینایه‌كه‌و...
دایكێك به‌ده‌ستی خۆی كوڕه‌كه‌ی ده‌خاته‌ زیندانه‌وه‌...ل...
گرته‌یه‌كی‌ سه‌یرانی‌ بڵاوكرده‌وه‌و سه‌یرانیش به‌ده‌مان...
بەهۆی مەستانەوە خێڵان پێنج چەقۆی لێدەدرێت...
فریاد کارەکەی لەدەستداو پێنج ساڵیش زیندانی دەکرێت...
ئازاد براده‌ره‌كانی ڕاسپارد دزی له‌باوكی بكه‌ن...
میران بەھۆی خۆشەویستی بۆ باوکی توشی ھەڵەیەکی گەورەبوو.....
بزانە بەهۆی تیژڕەویەوە لەكوردستان چی ڕویدا...
شانۆ ترس له‌خێزانه‌كه‌ی روبه‌روی كاره‌ساتی كرده‌وه‌...