ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
سودێکی موزیک بۆ توشبوانی شێرپەنجە ئاشکرابوو
SNN: 

توێژینەوەیەکی زانستی کەلەتایوان کراوە دەریخستوە گوێگرتن لەموزیک لەماڵەوە، ئازاری توشبوانی شێرپەنجە و ھەستکردن بەماندوێتی ناھێڵێ و ئەگەری نیشانەکانی لەدەستدانی حەزی خواردن و تەرکیز نەکردن کەم دەکاتەوە. 
توێژەرانی خولی ئەوروپی بۆ چاودێری توشبوی شێرپەنجە نیشانە لاوەکییەکانی شێرپەنجەیان بەدی کردوە کەبەشێوەیەکی بەرچاو دیارنەماوە لای ئەو کچە نەخۆشانەی کەبۆ ماوەی ٣٠ دەقیقە و ھەفتەی ٥ جار گوێیان لەموزیک گرتوە بەدرێژایی ٢٤ ھەفتە. 
رۆیتەرز ئاشکرایکردوە کەموزیک وایکردوەە تەندروستی دەروونی و جەستەییان باشتر بێت و بیرۆکە نەرێنییەکانی شێرپەنجەیان نەمێنێت. 
لەوبارەیەوە "کوی رو چو"ی توێژەری بەشدار لەتوێژینەوەکە لەزانکۆی تایبەی پزیشکی رایگەیاندووە کەچارەسەر بەموزیک ئاسانە و پێویستی بەرێوشوێنی بێزارکەر نیە و دەکرێ بەئاسانی لەماڵەوە بەکاربھێنرێت، و تێچووشی نیە. 
توێژەران موزیکی MP٣ یان بۆ کۆمەڵێک توشبوو دانا لەموزیکی کلاسیکی و موزیکی ھۆڵەکان و موزیکی میللی و تایوانی و ئاینیی. 
تێبینی کرا دوای ٦ ھەفتە ئەو کەسانەی توشبوی نەخۆشییەکە بون چارەسەر بەموزیک کاریگەری ھەبوو لەسەریان و ئازاریان کەمتر بۆوە.

مانگ پێشتر - Jun 16 2019 2:39PM
1680
بابه‌تی زیاتر