ئاسایش و ئەنجومەنی پارێزگا وەڵامێکی توند دەدەنەوە
دوای ئەوەی پەرلەمانتارێکی عەرەب ڕایگەیاندبوو، گوایە لەلایەن ھێزە ئەمنیەکان و ئیدارەی پارێزگای کەرکوکەوە ڕێگریی لەوکەسانە دەکرێت کە لەژێر دەستی داعش ھەڵدێن و دەیانەوێت بچنە شاری کەرکوک، ئەنجومەنی پارێزگاو ئاسایشی کەرکوکیش وەڵامێکی توند دەدەنەوەو بەتوندیش ئەو ھەواڵانە بەدرۆدەخەنەوە.


ئازاد جەباری سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەSNNی ڕاگەیاند، "ھەڵاتنی خێزانە عەرەبەکانی سنوری قەزای حەویجە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش بەردەوامە، ئێمە سەرجەم ئەو خێزانانە وەرناگرین، بەڵکو دوای وەرگرتنی زانیاریی تەواو، تەنھا ڕێگە بەھاوڵاتیانی سڤیل دەدەین".

وتیشی:"قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە دورە لەڕاستیەوە، لەباتی تۆمەتبارکردنی ئیدارەی کەرکوک، با ھەوڵێک بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی دیالە بدات کە زۆربەی گرفتە ئەمنیەکان، دانیشتوانی ئەو پارێزگایە لەکەرکوک دروستیدەکەن".

لەلایەکی تریشەوە موقەدەم عەلی سدیق لێپرسراوی بنکەی ئاسایشی ناحیەی یایچی بەSNNی ڕاگەیاند، "ھاتنی ئاوارەکان بۆ شاری کەرکوک بەردەوامەو ڕێگری لەگەیشتنیان بەوشارە نەکراوە، بەڵکو بەگوێرەی ڕێنمایی و ڕەزامەندی لیژنەی ئەمنی پارێزگاکە ڕێگە بەھاتنی ئاوارە دەدرێت".

ئەوەشی وت:"ئەو دەنگۆیانەش کە باس لەھێشتنەوەیان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەنزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکرێت دورە لەڕاستیەوە، ھەندێک لایەنیش بەمەبەست ئەو بابەتە گەورە دەکەن".

بەرپرسەکەی ئاسایش زیاتر لەسەر ئەو بابەتە ڕایگەیاند، "ھێنانە ژورەوەی ئاوارەکان بەشێوەی وەجبە دەبێت، ناکرێت ھەرکات دوو کەس گەیشتنە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە ڕێگە بەھاتنە ژورەوەیان بدرێت، چونکە پێویستە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە لێکۆڵینەوەی تەواویان لەگەڵ بکرێت".

بەوتەی بەرپرسەکەی ئاسایشی ناحیەی یایچی، بۆ ڕێگەدان بەھاتنی ئاوارەکان بۆ سنوری کەرکوک پێویستە پڕۆژەی ئاوەکە کە دەکەوێتە نێوان پێشمەرگەو ئاوارەکان بگیرێتەوە، "ئەوەش پێویستی بەکات ھەیەو ناکرێت ڕۆژانە بۆ کەسێک یان دوان ئەو ئاوە وشک بکرێت".



SNN:

پێشکەوت ـ ھەردی

  4 مانگ پێشتر - Apr 21 2017 8:42PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.