پەکەکە قسەیەکی جیاوازی کرد.."ڕیفراندۆمەکە لەقازانجی کوردە"
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دوا ھەڵوێست لەسەر ڕیفراندۆمەکەی تورکیا ڕادەگەیەنێت و فەرماندەیەکی ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە ـ باڵی سەربازی پەکەکە)ش ئاشکرایدەکات، سیستمی سەرۆکایەتی لەداھاتودا لەقازانجی گەلی کورد دەبێت.


عەگید کەلاری فەرماندەی ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە ـ باڵی سەربازی پەکەکە) بەSNNی ڕاگەیاند، "بەڕیفراندۆمەکەی تورکیا گۆڕانکاریەکی گەورە ڕونادات، چونکە ئەو گۆڕانکاریەی پێویستبوو لەکاتی چاوپێکەوتنەکان دەکرا لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان".

نھێنیەکی لەبارەی بارودۆخی تورکیا ئاشکراکردو وتی:"لەناوخۆی تورکیا شتێک ھەیە بەناوی (دەوڵەتی قوڵ) بەتورکی دەوترێت (دەرین دەوڵەت) ئەوانە سیاسەت دەکەن، ئەردۆغان و ئاکپارتی ڕوکەشن، ئەوان نەیانویستوە چارەسەری کێشەی کورد بکرێت".

لەبارەی ئەردۆغانیشەوە زانیاریەکی نوێی ئاشکرایکردو وتی:"ئەردۆغان پارەیەکی زۆری دزیبوو لەژمێریاریداو بۆشاییەکی زۆر ھەبوو، ھەڕەشەی لێکرا ئەگەر بەقسەیان نەکات دەدرێتە دادگاو لەسێدارە دەدرێت، لەبەرامبەریشدا ئەردۆغان مەسەلەی دانوستانی کوردی ڕەتکردەوە".

بەوتەی عەگید کەلاری، تورکیا لەسەر ڕێبازی چەتەگەرایی دەڕوات بەڕێوە، بۆیە بەرامبەر بەکوردو سوریاش شەڕ دەکەن.

لەبارەی ڕیفراندۆمەکەی ئەو وڵاتەشەوە بەرپرسەی پەکەکە ئاشکرایکرد، "سیستمی سەرۆکایەتی لەڕوی نێودەوڵەتیەوە قبوڵکراو نابێت، چونکە ڕێگە بەبونی ئەردۆغان بەدیکتاتۆر نادرێت و تەنانەت لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکاشەوە ئەوە قبوڵناکرێت".

سەبارەت بەبەرژەوەندییەکانی کوردیش کەلاری وتی:"وەک سیستم لەقۆناغی ئێستادا، سیستمی سەرۆکایەتی زیانی بۆ کورد ھەیە، بەڵام لەئەنجامدا سودی زۆری بۆ کورد دەبێت، چونکە ئەو سیستمەی ھاتۆتە ئاراوە لەتورکیا بەھەمانشێوەی سیستمی پێشوی سەدام حسێن دیکتاتۆریەو ئەوەش ئەمریکاو ئەروپا قبوڵیان نییەو دژایەتی دەکەن، دواجاریش بەھەمانشێوەی سەدام حسێن دەڕوخێت و لەقازانجی کورد دەشکێتەوە"


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  6 مانگ پێشتر - Apr 21 2017 7:59PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.