حکومەت دوو پڕۆژەی لەبارەی فەرمانبەرانەوە ڕەتکردەوە
حکومەتی ھەرێم جگە لەپڕۆژەی پارێزگاکان بۆ پێدانی پارەی باج و ڕسوماتەکان لەپاشەکەوتی موچە، دروستکردنی کریدت کارتی ڕەتکردەوەو ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت، "ھەموو ڕەتکردنەوەیەک لەحکومەت چاوەڕوانکراوە".

د.غالب محەمەد سەرۆکی لیژنەی پیشەسازیی و وزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "پڕۆژەی دروستکردنی کریدت کارت لەمانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٥ داوامانکرد بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوەو لەو ڕێگەیەوە ھاوڵاتیان بتوانن لەژمارە حسابیەکی تایبەت بەخۆیان پارەی ئاوو کارەباو غەرامەو باج و رسوماتەکان بدەن".

بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم پرۆژەکەی ڕەتکردونەتەوە، "لەسەرەتای ساڵی ڕابردودا پڕۆژەکەمان لەگەڵ ھەولێرو پارێزگاکانی تر تێکەڵکردەوەو کردمان بەپڕۆژەیەکی ھاوبەش، بەڵام دیسانەوە حکومەت بەبیانوی جۆراوجۆر ڕەتیکردەوە".

سەبارەت بەوەڵامی پڕۆژەی ھاوبەشی ئەنجومەنی پارێزگاکان د.غالب وتی:"برادەرانی ئێمەش بانگھێشتدەکرێن بۆئەوەی بەکۆدەنگی وەڵامی ئەنجومەنی وەزیران بدرێتەوە، چونکە ناکرێت بەتاکلایەنە وەڵامبدرێتەوە".

سەبارەت بەبەدیلی پڕۆژەکەشیان بۆ حکومەت، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازیی و وزەو سەرچاوە سروشتییەکان ڕایگەیاند، "ھیچ دامودەزگایەک نەماوە لەحکومەتی ھەرێم و سەرجەمیان وەک کاربەڕێکەرێکی خراپن، بۆیە چاوەڕوانی ڕەتکردنەوەی ھەموشتێک دەکەین، ئەگەرنا پڕۆژەکەی ئێمە ئەگەر جێبەجێبکرایە، چارەسەرێکی کاتی بوو بۆ کێشەکانی ھاوڵاتیان و بچوکترین مافی ھاوڵاتیانیش بوو کە بزانن چەند قەرزیان لەلای حکومەت ماوە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 6 ڕۆژ پێشتر - Apr 21 2017 7:31PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: Info@snnc.co
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.