ئاگرەکەی بەشە ناوخۆیی قلیاسان کۆنتڕۆڵکرا.. 13 قوربانی لێکەوتەوە
ئاگرەکەی بەشە ناوخۆیی کوڕان لەقلسایان کۆنتڕۆڵکراو ژمارەیەک خوێندکارو کارمەندی بەرگری شارستانی برینداربوون، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: بەھۆی ئاگرەکەوە کارمەندێکی بەرگری شارستانی گیانی لەدەستداوەو دوو کارمەندی دیکەشیان برینداربوون.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ 21ی نیسانی 2017، ئاگرێک لەسیستمی ئاو گەرمکردن لەبیدی سێ (BD3) بەشی ناوخۆیی کوڕان لەقلیاسان کەوتەوە.

رێکان جەمال وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدا، کارمەندێکی بەرگری شارستانی شەھیدبووەو دوو کارمەندی دیکەش برینداربوون.

وتیشی: "تائێستا ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نازانرێت، بەڵام لەژێر بیناکەدا سوتەمەنیەکی زۆر ھەیەو رەنگ لێچوون ھەبوو بێت".

لەلایەن خۆشییەوە، ئاوات تاھیر یاریدەدەری پزیشک لەسەنتەری فریاکەوتنی خێرا بە SNNی راگەیاند: 11 خوێندکار بەھۆی رووداوەکەوە برینداربوون، کە ژمارەیەکیان بەھۆی تەنگەنەفەسییەوە بووەو ژمارەیەکیشیان بەھۆی کەوتنەوە برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکرد، پێشئەوەی تیمی تەندروستی بگاتەشوێنی رووداوەکە، کارمەندێکی بەرگری شارستانی برینداربووەو رەنگە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کرابێت.

راشیگەیاند: کارمەندێکی دیکەی بەرگری شارستانی کە لەناو بیناکەدا بووە سوتاوەو رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.


SNN:

ھەورامان ھاشم

  2 مانگ پێشتر - Apr 21 2017 6:44PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.