ھەورامییەکان چەند داواکارییەک ئاڕاستەی حکومەت دەکەن
کۆنفرانسی"ھۆرامان ئەشناسی" لەپارێزگای ھەڵەبجە بەڕاگەیاندنی چەند راسپاردەیەک کۆتاییھات و تێیدا داوا لەحکومەتی ھەرێم کرا، پڕۆگرامێک بۆ خوێندنی شێوەزاری ھەورامی لەناوەندنەکانی خوێندن دابنرێت.


ئەمڕۆ ٢١ی نیسانی ٢٠١٧، کۆنفرانسی"ھۆرامان ئەشناسی" لەژێر دروشمی بیرکردنەوە، قسەکردن، نوسین بەزمانی ھەورامی بەردەوامە، لەپارێزگای ھەڵەبجە کۆتاییھات، کە ماوەی دوو رۆژە بەردەوامە.

ناجح گوڵپی سەرپەرشتیاری کۆنفرانسەکە بەSNNی رایگەیاند: بەپێی توێژینەوەی یونسکۆ کە گرنگی بەزمانە جیاوازەکان دەدات لەسەرانسەری جیھاندا زمانی ھەورامی لەژێر ھەڕەشەی لەناوچوندایەو پێویستە کاری جدی بۆ مانەوەی بکرێت.

وتیشی: "بەمەبەستی پاراستنی زمان و کلتور و فەرھەنگی ھەورامان، ئەم کۆنفرانسەمان ئەنجامداو کێشەو گیروگرفتەکانی بەردەم زمان و فەرھەنگی ھەورامی بە پێشکەشکردنی چەند پانێڵێک تاوتوێکرا".

لەکۆتایی کۆنفرانسەکەشدا چەند راسپاردەیەک پێشکەشی حکومەتی ھەرێم و خەڵکی ھەورامان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کراو گرنگترینیان:

- ھەماھەنگیکردن بۆ خوێندن بەزمانی ھەورامی لەناوچەی ھەورامان و دانانی پڕۆگرامێکی خوێندن.

- پاراستنی زمانی ھەورامی و ناساندنی زمانەکە لەپارێزگای ھەڵەبجەو بەفەرمیکردنی لەناوچەی ھەوراماندا.

- کارکردن بۆ کردنەوەی ئەکادیمیایەکی فێربوونی زمانی ھەورامی و کردنەوەی بەشی زمانی ھەورامی لەزانکۆی ھەڵەبجەو کردنەوەی کەناڵێک کە پەخشەکەی بەزمانی ھەورامی بێت.

- کارکردن بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ھۆزەکانی شەبەک و باجەلان و زەنگەنەو کاکەیی بۆ زیاتر گرنگی پێدانی کلتورو ھونەرو ڕۆشنبیری و بەستنی کۆنفرانسی جۆراوجۆر.


SNN:

کۆسار مەحمود

  6 مانگ پێشتر - Apr 21 2017 6:24PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.