کارتی نیشتیمانی ھەڵدەوەشێتەوە؟..پەیامێک بۆ ھاوڵاتیان
بەڕێوەبەری ڕەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی کارتی نیشتیمانی ڕونکردنەوە دەدات و ھۆشداریشدەدات لەئەگەری کارنەکردن بەو کارتە لەفەرمانگە حکومیەکان.

عەمید محەمەد سەعید بەڕێوەبەری ڕەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی لەلێدوانێکدا بەSNNی ڕاگەیاند، "ئەو فەرمانگانەی کار بەکارتە نیشتیمانیەکە ناکەن لەکاتی مامەڵەی ھاوڵاتیاندا کەسانێکن ئامانجیان نانەوەی کێشەیە بۆ ھاوڵاتیان".

وتیشی:"ئێمە بەنوسراوی ڕەسمی لەڕێگەی خۆمان و پارێزگارەوە ئاگادارمانکردونەتەوە، کارتە نیشتیمانیەکە لەجیاتی ڕەگەزنامەو پێناسی باری شارستانی کاری پێدەکرێت".

باسی لەوەشکرد، تائێستا لەلایەن ھیچ ھاوڵاتیەکەوە ئاگاداری ئەو حاڵەتە نەکراونەتەوە، کە بەکارتەکە مامەڵە بۆھاوڵاتیان نەکرابێت، ھەر ھاوڵاتیەکیش ڕوبەڕوی ئەو حاڵەتە بۆوە دەتوانێت سەردانی پارێزگا بکات و سکاڵا دژی فەرمانگەکە تۆماربکات بەوەی کار بەبەڵگەنامەیەکی  یاسایی ناکرێت.

سەبارەت بەئەگەری ھەڵوەشاندنەوەی کارتەکەش لەسەرتاسەری عیراقدا وتی:"ھەرکەسێک باس لەوەدەکات کارتەکە ھەڵدەوەشێتەوە ئەوە قسەی گیرفانی خۆیەتی و دورە لەڕاستیەوە، چونکە یاساکە لەعیراق دەرچوەو تائێستاش لە ١٠٠% جێبەجێنەکراوە، لەھەرێمیش تەنھا ١٢ فەرمانگە کراوەتەوە، واتە ھێشتا کردنەوەی فەرمانگەکان تەواونەبوە تا ھەڵبوەشێتەوە".


SNN:

شادان حەسەن

 6 ڕۆژ پێشتر - Apr 21 2017 4:45PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.