پارتی ڕونکردنەوە دەدات.."نە بەچاوسورکردنەوەو نەعاتیفە وازناھێنین"
پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر دوو بۆچون لەبارەی مانەوەو کشانەوە لەبەغدا ڕونکردنەوە دەدات و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبەش ڕایدەگەیەنێت، "نابێت کشانەوەو نەکشانەوە لەبەرامبەر بەغدا نیشانبدرێت"، داواشدەکات، کورد سەرقاڵی کاری بەبەرنامەی خۆی بێت.


کاکەمین نەجاڕ ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بەSNNی ڕاگەیاند، "لەگەڵ ئەوەدانیم کشانەوەو نەکشانەوەو توندوتیژی لەبەرامبەر بەغدا نیشانبدرێت، بەڵکو پێویستە کاری خۆمان بکەین کە کاری سەرەکیمان ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی و دیاریکردنی ئایندەی کوردە بەبەرنامەی دیاریکراو".

ئەوەش لەکاتێکدایە، ژمارەیەک لەئەندامانی سەرکردایەتی پارتی داوایانکردوە، لەپرۆسەی سیاسی بکشێنەوە، فراکسیۆنی ئەو حزبەش لەبەغدا باس لەبەشداری ڕاستەقینە دەکات لەحوکمڕانی.

لەوبارەیەشەوە کاکەمین نەجاڕ ڕونکردنەوە دەدات و دەڵێت:"پێویستە بەدۆستایەتی لەگەڵ حکومەتی عیراق ھەڵسوکەوت بکەین و ھیچ ناکۆکییەک دروستنەکەین".

ھۆشداریشی لەبارەی ھەوڵەکانی کورد بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆییداو ئاشکرایکرد، "نە بەقسەی خۆش و نە بەچاوسورکردنەوە واز لەمافەکانی خۆمان ناھێنین، دەبێت بەرنامەی خۆمان ھەبێت و ھەوڵی تەواوی جێبەجێکردنیشیان بدەین".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  2 مانگ پێشتر - Apr 21 2017 4:09PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.