تورکیا مەترسیەکی گەورە لەسەر ھەرێم دروستدەکات..بزانە چی ڕویداوە
بۆ ڕاکێشانی سەرمایەی سەرمایەدارانی ھەرێمی کوردستان، تورکیا پلانێکی نوێ لەبەرامبەریان پەیڕەودەکات، یەکێتی وەبەرھێنەرانیش ئاشکرایدەکات، تورکیا لەبەرنامەیدایە تەواوی سەرمایەی عیراق و کوردستان لەڕێگەی پێدانی پاسپۆرت و ڕەگەزنامەوە بەسەرمایەداران بۆ خۆی بەرێت، وتەبێژی یەکێتیەکەش دەڵێت:"ئەنکەرە پاسپۆرتێکی نوێ بەسەرمایەداران دەدات، ئەوەش کاریگەری خراپی بۆ ژێرخانی ئابوری ھەرێم دەبێت". 

یاسین مەحمود وتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەران بەSNNی ڕاگەیاند، "لەماوەی ڕابردودا تورکیا بەشێوازێکی جیاواز توانیی سەرمایەی عیراق و ھەرێم بۆخۆی ڕابکێشێت، بەڵام لەدوای لەساڵی ٢٠٠٩وە بیری لەوەکردەوە، لەڕێگەی پێدانی ڤیزاوە بەکڕینی موڵکێک لەتورکیا زۆرترین سەرمایە بەرن".

وتیشی:"لەدوایین ڕێنمایی و بڕیار لەلایەن تورکیاوە بۆ ھاندان و ڕاکێشانی سەرمایەی دەرەکی، پێدانی ڕەگەزنامە بوو بەوکەسانەی دەیانەوێت بەقەبارەی سێ ملیۆن دۆلار وەبەرھێنان لەتورکیادا بکەن، ئەوە وایکرد زیاتر لەپێنج ھەزار کەس بەدەم ئەو ڕێنماییەوە ڕۆیشتن ئەوەش بوە مەترسی  ژێرخانی ئابوری".

ئاشکراشیکرد، عیراق و ھەرێم دەبێت خۆیان ڕێکبخەنەوەو ڕێگەنەدەن چیتر سەرمایەکانیان بچێتە تورکیا، چونکە "تورکیا دەیەوێت لەڕێگەی سەرمایەی بچوکەوە ھەموو سەرمایەی عیراق ڕابکێشێت، لەبەرامبەر پێدانی ئیقامەو تاپۆکردنی موڵک".

زانیاریەکی دیکەشی لەوبارەیەوە ڕاگەیاندو وتی:"زانیاریمان  وەرگرتوە کە تورکیا دەیەوێت جۆری پاسپۆرت بۆ ئەوکەسانە بگۆڕێت بۆ باشترین پاسپۆرت کە بەبڕی ١٠ ملیار دۆلار سەرمایەداری لەتورکیا بکەن".

بەگوێرەی ئاماری وەبەرھێنەرانیش ژمارەی ئەوکەسانەی لەھەرێم و عیراق ڕویانکردۆتە تورکیا بۆ کڕینی موڵک و شوقەو یەکە نیشتەجێبون، زیاتر لە ١٢٥ ھەزار کەسی تێپەڕاندوەو زیاتر لە ٢٠ ملیار دۆلاری عیراق و ھەرێم بۆتە موڵک بۆ تورکیا.


SNN:

شادان حەسەن

 6 ڕۆژ پێشتر - Apr 21 2017 3:44PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: Info@snnc.co
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.