بڕە پارەیەکی دیکەی مامۆستایان کەمدەکرێتەوە
یەکێتی مامۆستایان لەبارەی شێوازی دانانی ئەو مامۆستایانەی ساڵانە ئەرکی وردبینیکردنی پەراوی خوێندکارانیان لەدوای تاقیکردنەوە نیشتمانیەکان لەئەستۆدایە ھاتەدەنگ و جێگری سەرۆکی یەکێتیەکەش ڕایدەگەیەنێت، "بەبڕیاری وەزارەتی دارایی، خەرجکردنی ئەو پارانە بۆ مامۆستایان کەمکراوەتەوە".


مامۆستا عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان لەلێدوانێکی تایبەتدا بەSNNی ڕاگەیاند، "ئێستا کاری وردبینی بۆ پەڕاوی (دەفتەری تاقیکردنەوە)ی خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و نۆی بنەڕەتی بەشێکی زۆری بەئامێری  تایبەت ئەنجامدەدرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک مامۆستا بۆ بەشی کۆنترۆڵ ڕەوانە دەکرێن".

وتیشی:"ئەو مامۆستایانەی ئەو ئەرکەیان لەئەستۆدا بوە، ساڵانە ئیمتیازاتێکی زۆریان بۆ دابیندەکراو بڕە پارەیەکی ئێجگار زۆریان بۆ تەرخاندەکرا، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی قەیرانی دارایی و بەبڕیاری وەزارەتی دارایی، سەرجەم ئەو بڕە پارانەی تەرخاندەکران کەمکراوەتەوە".

ئاشکراشیکرد، پێشتر مامۆستای پسپۆڕ ڕەوانەی بەشی کۆنترۆڵی تاقیکردنەوە گشتیەکان دەکرا، بەڵام لەئێستادا زیاتر ئەوکارە بەئامێری تایبەت ئەنجامدەدرێت و سەرپەرشتیارانیش  دادەنرێن، "دانانی ئەو سەرپەرشتیارانە لەو شوێنانە بەئارەزومەندانە دەبێت".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  5 مانگ پێشتر - Apr 21 2017 3:17PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.