وادەی دابەشکردنی موچەی بەلیستی ئەلیکترۆنی ئاشکرا دەکرێت
فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاری لەئەنجومەنی وەزیران ھەرێم، رۆژانە کاری بەئەلیکترۆنیکردنی تۆماری بایۆمەتری موچە بۆ فەرمانبەران و موچەخۆران دەکات، بەڕێوەبەری فەرمانگەکەش رایدەگەیەنێت: تائێستا ٧٠٠ ھەزار فەرمانبەرو موچەخۆر ناویان بەئەلیکترۆنی کراوەو مانگی ئاب موچە لەسەر بنەمای لیستی ئەلیکترۆنی دابەشدەکرێت.
ھیوا ئەفەندی بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاری لەئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بە SNNی راگەیاند: تائێستا ملیۆنێک و ٩٠ ھەزار کەس لەفەرمانبەرو موچەخۆری مەدەنی و سەربازی، خۆیان تۆمارکردووەو رۆژانە (٢٠) ھەزار کەس ناوی دەکرێت بەئەلیکترۆنی.
روونیشیکردەوە، لەکاتی تۆمارکردنی فەرمانبەران و موچەخۆراندا، ناوەکان بەدەستی لەسەر فۆرمی زانیاری نووسراوەو پاشان سکان کراوە، لەم قۆناغەدا ناوەکان  و زانیارییەکان داخڵی سیستمێکی ئەلیکترۆنی دەکرێت.
وتیشی: "لەئێستادا ٧٠٠ ھەزار فەرمانبەو موچەخۆر ناو و زانیارییەکانیان بەئەلیکترۆنی کراوەو بۆ مانگی ئاب ناوەکان و لیستی موچە لەسەر بنەمای تۆماری بایۆمەتری دەردەکرێت، ئەوەشی لەو لیستەدا ناوی نەبێت و خۆی تۆمار نەکردبێت، موچەی نابێت".
وتیشی:" ئەگەر فەرمانبەرێک لەوەزارەتێک یان فەرمانگەیەکەوە بۆ وەزارەت و فەرمانگەیەکی دیکە گواسترایەوە، پێویستە گواستنەوەی بایۆمەتری موچەکەشی بۆ بکرێت و ئاگادار بکرێینەوە".

SNN:

شاھۆ خوارەحم

 6 ڕۆژ پێشتر - Apr 21 2017 8:49AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: Info@snnc.co
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.