پارتی روونکردنەوەی لەسەر خانەنشینکردنی بەرپرسێکی دەدات
پارتی دیموکراتی کوردستان روونکردنەوە لەسەر ھۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی فازڵ نەبی لەپۆستی بریکاری وەزارەتی دارایی عیراق و خانەنشینکردنی دەدات و پەرلەمانتاریًَکی ئەو حزبەش دەڵێت: ھیچ کەسێک فشاری لێنەکردووە.

د.ئەشواق جاف ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە SNNی راگەیاند: فازڵ نەبی بریکاری وەزارەتی دارایی، ماوەی یاسایی خۆی تەواوکردووەو لەساڵی ٢٠٠٣ەوە لەبەغدایە.

وتیشی: "لەوانەیە ھۆکاری تایبەتی خۆی ھەبێت کە داوای خانەنشینی کردووەو رەزامەندی لەسەر داواکەشی دراوە".

فازڵ نەبی، کە لەسەر پشکی پارتی ئەو پۆستەی پێدرابوو، سەرەتای مانگی رابردوو لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ھەولێر، دەنگۆی دەستگیرکردنی لەلایەن ھێزێکی سەر بە حزبەکەی بڵاوبوویەوە، بەڵام دواتر رەتکرایەوە کە ناوبراو دەستگیرکرابێت.

ئەشواق جاف جەختی لەوەکردەوە کە بڕیارەکەی بریکاری وەزیری دارایی بەھیچ شێوەیەک لەژێرگوشاری حزبەکەیدا نەبووە، وتیشی:" پارتی ھەر ھەنگاوێک بنێت، بەئاشکرا دەبێت و شەرم لەھیچ کەسێکیش ناکات.

راشیگەیاند: فازڵ نەبی لەژیاندا ماوەو نەمردووە، دەتوانن پرسیار لەخۆی بکەن، کە بۆچی داوای خانەنیشنی کردووە.

بۆ زانینی ھۆکاری راستەقینەی لابردنیشی لە پۆستەکەی، SNN چەندجارێک پەیوەندیکرد بەفازڵ نەبی، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.


SNN:

شاھۆ خوارەحم

  7 مانگ پێشتر - Mar 20 2017 8:49PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.