لێکۆڵینەوە لە بڕوانامەی خوێندکارانی ماستەرو دکتۆرا دەکرێت
وەزارەتی خویندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لێکۆڵینەوە لە بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئەو خوێندکارانە دەکات کە ناویان بۆ ماستەرو دکتۆرا دەرچووە، وەزیری خوێندنی باڵاش رایدەگەیەنێت: ھەر کەسێک بڕوانامەکەی ساختە بێت، فەسڵ دەکرێت.

دکتۆر رەزا حەسەن، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەوەکالەت، بە SNNی راگەیاند: ھەموو ئەو خوێندکارانەی بۆ ئەمساڵی خوێندن لە ماستەور دکتۆرا وەرگیراون، لێکۆڵینەوە لە بڕوانامەکانیان لەبواری توانستی زمانی ئینگلیزی دەکرێت.

وتیشی: لێکۆڵینەوەکە لەلایەن لیژنەیەکی شارەزاوە ئەنجامدەدرێت بۆ دڵنیابوون لە راستی و دروستی بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی، دەبێ ھەردوو سەنتەری (IELTS) و (TOEFL)یش راستی دەرچوونی بڕوانامەکان پەسەند بکات.

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەوەکالەت، ھۆشداریشیدا لەوەی ھەر کاندیدێکی خوێندنی باڵا بڕوانامەکەی ساختەبێت، بەپێی رێنمایی وەزارەت مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و لە خوێندن دووردەخرێتەوە.


SNN:

کاروان مەحمود

  4 مانگ پێشتر - Mar 20 2017 8:43PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.