شنگال رادەستی حکومەتی عیراق دەکرێتەوە
پەرلەمانتارێکی یەکێتی رێککەوتنێکی نھێنی نێوان حەیدەر عەبادی و حکومەتی ھەرێم ئاشکرا دەکات بۆ رادەستکردنەوەی ناوچەی شنگال بە حکومەتی عیراق و ئیدارەدانی ناوچەکە بەھاوبەشی لەنێوان ھەردوولا، دەشڵێت: ئەم بڕیارە گەڕانەوەیە بۆ دواوە.

عەبدولعەزیز حەسەن ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی راگەیاند: لەکۆبوونەوەی لیژنەکەمان لەگەڵ حەیدەر عەبادی، ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە لەگەڵ حکومەتی ھەرێم رێککەوتنیان کردووە، بۆئەوەی بەھاوبەشی ئیدارەی شنگال بکەن، باسی ئەوەشیکردووە کە لەگەڵ پەکەکە قسەیان کردووە ئەوانیش لارییان نییە لەکشانەوە لەناوچەی شنگال.

ناوبراو کە ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتییە، رەخنەی لەو ھەڵوێستەی ھەرێم بەرامبەر شنگال گرت و رادەستکردنەوەی ناوچەکەشی بە حکومەتی عیراق، بە گەڕانەوە بۆ دواوە وەسفکردو وتی:  ساڵی ١٩٧٢ گەورەترین خۆپیشاندان لەشنگال و خانەقین بەڕێوەچوو، بۆئەوەی ناوچەکانیان بخرێتەسەر ئیدارەی حکومی زاتی ئەوکاتە، دوای ٤٢ ساڵ تازە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەکرێت بۆئەوەی ناوچەی شنگال بەھاوبەشی بەڕێوەببرێت.

سەبارەت بەڕێگەچارەیەک بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەکە، عەبدولعەزیز حەسەن وتی:" پێویستە حکومەتی ھەرێم بەزمانی وەزارەتی پێشمەرگە داوا لەو ھێزانە بکات کە یارمەتی ھەرێمیان داوە ناوچەکە جێبھێڵن، پاشان ھێزێکی پێشمەرگە لەخەڵکی شنگال دروست بکرێت کە سەرجەم رەنگەکان لەخۆبگرێت بۆ ئیدارەدانی ناوچەکە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە، نەک بەھاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عیراق بەڕێوەببرێت یان ئەجێندای وڵاتێکی داگیرکەر جێبەجێبکرێت".

راشیگەیاند:" ئەگەر پارتی و پەکەکە بەشدار بن لەو یارییەی لەنێوان تورکیاو عیراقدا ھەیە، مەترسیدارەو لەداھاتوودا ناوچەکە لەدەستی کورد دەردەچێت".


SNN:

شاھۆ خوارەحم

 2 ڕۆژ پێشتر - Mar 20 2017 8:47AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: Info@snnc.co
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.