گۆڕانکاریی لەتەمەنی خزمەتی فەرمانبەران بۆ خانەنشینی دەکرێت
پارتی دیموکراتی کوردستان ڕونکردنەوە لەبارەی گۆڕانکاریی لەتەمەنی خزمەتکردنی فەرمانبەران بۆ خانەنشینکردنیان دەدات، پەرلەمانتارێکی ئەو حزبەش ئاشکرایدەکات یەکێک لەپێشنیازەکان بۆ خانەنشینکردنی موچەخۆران کارکردنە بەیاسای خانەنشینی یەکگرتوو کە ئەوەش گۆڕانکاری لەتەمەن و خزمەتی  فەرمانبەراندا دەکات و کەمدەکرێـتەوە.

بەھمەن کاک عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری فراکسیۆنی  پارتی لەپەرلەمانی کوردستان بەSNNی ڕاگەیاند، "تائێستا وادەی کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان دیارینەکراوە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت دانوستانی نێوان لایەنەکان دەستپێبکاتەوە بۆ یەکلاکردنەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان".

وتیشی:"دوای یەکلاکردنەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، کاندید بۆ پێکھێنانی حکومەت لەلایەن پەرلەمانەوە ڕادەسپێردرێت تاوەکو لەماوەی دیاریکراودا حکومەت پێکبھێنێت".

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاشکرایکرد، "دوای پێکھێنانی حکومەت و پەرلەمان، یەکێک لەکارە گرنگەکانی پەرلەمان  یەکلاکردنەوەی یاسای چاکسازیی و خانەنشینی پەرلەمانە".

ئەوەشی ڕونکردەوە، "قسەیەک ھەیە کە لەم خولەی پەرلەماندا بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی موچەخۆران و خانەنشینان کار بەیاسای خانەنشینی یەکگرتوی عیراق بکرێت".

ڕاشیگەیاند، "ئەگەر کار بەیاسای خانەنشینی یەکگرتوو بکرێت ئەوا گۆڕانکاریی لەتەمەنی خانەنشینیدا دەکرێت، بەوپێیەش بێت، کەمترین تەمەنی خانەنشینی ١٥ ساڵ و زۆرترینیشی ٥٠ ساڵ دەبێت و کە کاتێک فەرمانبەر خانەنشینبکرێت، چاوەڕوانیشدەکرێت پەرلەمان ئەو بابەتە یەکلابکاتەوە".


SNN:

سامان بەختیار

 هەفتە پێشتر - Dec 5 2018 3:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.