یه‌كێتی له‌سه‌ر كاندیدكردنی‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ و قادرحه‌مه‌جان و ده‌رباز كۆسره‌ت هاته‌ده‌نگ
یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان وه‌ڵامی‌ میدیای‌ پارتی‌ ده‌داته‌وه‌، له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیشدا سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی‌ چه‌ند كه‌سێك بۆ پۆسته‌كانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و جێگری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم سه‌ركردایه‌تیه‌كی‌ یه‌كێتیی زانیاری‌ زیاتر ئاشكراده‌كات، وته‌بێژی‌ ڕه‌سمی‌ یه‌كێتیش ئاشكرایده‌كات، "تائێستا یه‌كێتیی هیچ كه‌سێكی‌ دیارینه‌كردوه‌".

میدیای‌ پارتی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، یه‌كێتیی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان (قوباد تاڵه‌بانی‌) بۆ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و هه‌ریه‌ك له‌(حاكم قادر حه‌مه‌جان) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و (ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ)یشی بۆ پۆستی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت كاندیدكردوه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیی‌ له‌لێدوانێكدا بۆ SNN وه‌ڵامی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "تائێستا له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه‌ هیچ كه‌سێك بۆ پۆستی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم یاخود جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت كاندید نه‌كراوه‌".
وتیشی‌:"دیاریكردنی‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ باسی لێوه‌ده‌كرێت گوایه‌ یه‌كێتی‌ كاندیدی كردون بۆ ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی‌ نییه‌و هه‌واڵێكی‌ دوره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌".
سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی‌ ڕونیشیكرده‌وه‌، "له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا بڕیاردراوه‌ هه‌ركه‌سێك له‌نێو یه‌كێتی‌ كاندید ده‌كرێت بۆ پۆستی حكومی، ده‌بێته‌ بهێندرێته‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ و بڕیاری كۆتاییان له‌باره‌وه‌ ده‌درێت، به‌ڵام تائه‌م ساخته‌وه‌خته‌ یه‌كێتیی‌ هیچ كه‌سێكی‌ كاندیدنه‌كردوه‌".
له‌لێدوانێكیشدا بۆ SNN سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی‌ ڕه‌سمی‌ و  ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتیی جه‌ختیكرده‌وه‌، "یه‌كێتیی هیچ كه‌سێكی‌ بۆ هیچ پۆستێك كاندید نه‌كردوه‌و نه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و نه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تیشدا".
وته‌بێژی‌ یه‌كێتیی ئاشكراشیكرد، "ئه‌وه‌ی له‌به‌شێك له‌ڕاگه‌یاندنه‌كاندا له‌باره‌ی دیاریكردنی كاندیدی یه‌كێتیی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی لێوه‌ده‌كرێت، ته‌نها ده‌نگۆی ڕاگه‌یاندنه‌و هیچی‌ تر".



SNN:

سامان به‌ختیار - خێڵان ڕووف

 هەفتە پێشتر - Dec 5 2018 1:09PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.