پارتی‌ به‌م شێوه‌یه‌ پۆسته‌كانی حكومه‌ت دابه‌شده‌كات
پارتی دیموكرات له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمدا، به‌نیازه‌ پشكی شێر له‌ وه‌زاره‌ته‌كان بۆخۆی ببات، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش ناوی‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ له‌ حكومه‌تدا به‌شدار ده‌بن.

نوری‌ حه‌مه‌ عه‌لی‌، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌، به‌ SNNی راگه‌یاند: چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو، كۆبوونه‌وه‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌ستپێبكات كه‌ به‌شداری كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
وتیشی: هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ ده‌توانین 50+1 ته‌واو بكه‌ین بۆ پیًَكهێنانی كابینه‌ی‌ حكومه‌ت، به‌ڵام پێمان باشه‌ لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ش به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكه‌ن.
رونیشیكرده‌وه‌ تائێستا پارتی‌ بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ 10 وه‌زاره‌ت له‌كابنه‌ی‌ نوێی حكومه‌تی‌ هه‌رێم نه‌داوه‌، به‌لاَم ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ پشكی‌ شێر له‌پێكهاته‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كان، بۆ حزبه‌كه‌ی ده‌بێت، وتیشی: پارتی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌ كه‌ به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ن، پۆستی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌ی‌ نوێ یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌و میكانیزمه‌كه‌شی له‌ دانوستانه‌كاندا دیاری ده‌كرێت.
نوری‌ حه‌مه‌ عه‌لی‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ له‌ئێستادا پارتی‌ گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت له‌گه‌ڵ  یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كات، به‌و پێیه‌ی‌  یه‌كگرتوو خۆی بڕیاری ئۆپۆزسیۆنبوونی‌ داوه‌و نه‌وه‌ی‌ نوێش هه‌مان بڕیاری هه‌یه‌.
له‌باره‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیشه‌وه‌، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی رایگه‌یاند: براده‌رانی‌ كۆمه‌ڵ تائێستا بڕیاری كۆتاییان نه‌داوه‌، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌وان مه‌رج بۆ ئێمه‌ داده‌نێن كه‌ به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكه‌ن.



SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - Dec 5 2018 8:25AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.