پۆستێكی باڵا لەهەرێم زیاد دەكرێت
پێشنیازی زیادكردنی جێگری دووەم بۆ سەرۆكی حكومەت لەلایەن پارتییەوە دەخرێتە بەردەم لایەنەكان، ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: پارتی ئەو پێشنیازە ناسەپێنێت و پێویستە لەگەڵ لایەنەكان رێككەوتنی لەسەر بكرێت.

بڵند ئیسماعیل، ئەندامی سەركردایەتی پارتی بە SNNی راگەیاند: پارتی پێشنیازی كردووە لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمدا، جێگری دووەم بۆ سەرۆكی حكومەت زیاد بكرێت، بەڵام ئەوە تەنیا پێشنیازێكەو دەبێت رێككەوتنی لەسەر بكرێت، پارتی بەتەنیا ئەو پێشنیازە ناسەپێنێت.

وتیشی: "گۆڕان و توركمانەكان داوای ئەو پۆستەیان كردووە، یەكێتیش داوایكردووە كە سەرۆكی حكومەت یەك جێگیری هەبێت، هەموو داواكارییەكان قابیلی گفتوگۆكردنن، گرنگ ئەوەیە لەئەنجامدا ئەوەی لەبەرژەوەندی هەرێم و خۆشگوزەرانی خەڵك بێت، هەموو لایەكمان پێی رازی بین".

راشیگەیاند: لەبارەی ئەو پێشنیازەی پارتییەوە دەبێت رێككەوتن لەگەڵ ئەو لایەنانەدا بكەین كە بەشداری حكومەت دەكەن.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Dec 4 2018 9:32PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.