وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێك لەبارەی پارێزگای سلێمانییەوە دەدات
وەزیری ناوخۆی هەرێم رەزامەندی لەسەر چەند داواكارییەكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دەردەبرێت و بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگاكەش ووردەكارییەكەی بۆ SNN ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە رەزامەندی لەسەر داواكانمان دراوە و چاوەرواندەكرێت بەشێكیان بخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە.

عەمید فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، بە SNNی راگەیاند: ئەمڕۆ 4ی 12ی 2018 لەگەڵ د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی دیوانی وەزارەتی ناوخۆمان كرد و لەگەڵ كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم كۆبووینەوە.

وتیشی: پێشتر وەك بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، چەند نوسراوێكمان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ كردبوو سەبارەت بە چەند پێداویستییەك و ئەو داوایانەمان خستەوە بەردەم وەزیری ناوخۆ و ئەویش رەزامەندی لەسەردا.

ئاشكراشیكرد  بەگوێرەی یاسا،  ئەو رسومات و داهاتەی لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی كۆدەكرێتەوە، پێویستە 17%ی بۆ پێداویستی ناوخۆی شارەكەو بەڕێوەبەرایەتیەكە تەرخانبكرێت، بەتایبەت بۆ دابینكردنی هێڵكاریی شەقام وتابلۆكان و تاسەی پلاستیكی، بۆ ئەو مەبەستەش وەزیری ناوخۆ رەزامەندی لەسەر داواكەمان دەربڕی.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی رونیشكردەوە،  داوامانكرد شوێنێكی تایبەت بۆ هەلیكۆپتەرەكانی هاتوچۆ دابین بكرێت و بتوانرێت لە باران و تیشكی خۆر بپارێزرێن، وتیشی: لەبەرامبەردا وەزیری ناوخۆ رەزامەندی دەربڕیوە، بەڵام رایگەیاندوە پێویستە پێشتر دەرخستەیەك بۆ ئەو كارە بكرێت و دواتر بودجەی پێویستی بۆ تەرخاندەكرێت.


SNN:

سامان بەختیار

 هەفتە پێشتر - Dec 4 2018 7:00PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.