عەبدولمەهدی كاندیدی وەزارەتەكان دەگۆڕێت
بەهۆی شكستهێنانی عادل عەبدولمەهدی لە وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان بۆ كاندیدی ئەو 8 وەزارەتەی لە كابینەی حكومەتەكەی ماوە، بژاردەی دووەمی دەخرێتەبەردەم، كە بریتییە لە پێشكەشكردنی كاندیدی نوێ لە شوێنی ئەو كاندیدانەی دەنگیان پێنەدرا، پەرلەمانتارێكی یەكێتیش رایدەگەیەنێت: سەرۆك وەزیران لە دانانی كاندیدەكاندا، رەچاوی بەركەوتەی هەڵبژاردنی نەكردووە.

د.میران محەمەد، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەران، بە SNNی راگەیاند: ئەو میكانیزمەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی  عیراق بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستە وەزارییەكان پەیڕەوی كردووە، رەچاوی بەركەوتەی هەلبژاردنی تێدا نەكراوەو بەو هۆیەشەوە فراكسیۆنی یەكێتی و كوتلە پەرلەمانییەكانی دیكە،  ناڕازین  لەو كاندیدانەی بۆ پۆستە وەزارییەكان دەستنیشانكراون.

وتیشی: دوای ئەوەی نەتوانرا لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەماندا، دەنگ  بەو 8 كاندیدە بدرێت كە لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە پێشكەش كرابوون، یەكێك لەبژاردەكان بۆ تەواوكردنی كابینەی حكومەت،  گۆڕینی ناوی كاندیدەكانە بە كەسانی دیكە.

د.میران محەمەد، جەختیشی لەسەر هەڵوێستی فراكسیۆنەكەیان بۆ رەتكردنەوەی متمانەدان بەو كاندیدانە كردەوەو رایگەیاند:" یەكێتی و لایەنەكانی دیكەش ئەو غەدرە قبوڵ ناكەن و دەبێت ناوی ئەو كاندیدانەی پێشكەش كراون، گۆڕانكاریان تێدا بكرێت.


SNN:

سامان بەختیار

 هەفتە پێشتر - Dec 4 2018 6:33PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.