دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان دواخرا.. شه‌ڕی‌ ده‌سته‌ویه‌خه‌ دروستبوو
له‌سه‌ر كاندیدی پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان و ده‌نگدان به‌ كاندیده‌كان، له‌ناو هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، شه‌ڕی‌ ده‌سته‌ویه‌خه‌ له‌نێوان په‌رله‌مانتاران ڕوویداو سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش دانیشتنه‌كه‌ی بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ دواخست.

به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی كوتله‌كانی یه‌كێتی و سائیرون و چه‌ند كوتله‌یه‌كی دیكه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و كاندیدانه‌ی بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان پێشكه‌شكرابوون، نه‌توانرا دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ متمانه‌به‌خشین به‌و 8 كاندیده‌ ئه‌نجامبدرێت و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش به‌ناچاری دانیشتنه‌كه‌ی بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ دواخست.
د.غالب محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، به‌ SNNی راگه‌یاند: له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنه‌كه‌و به‌هۆی نه‌بوونی‌ ته‌وافق و رێكنه‌كه‌وتنی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر كاندیدی پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان، شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ له‌نێوان په‌رله‌مانتارانی‌ كوتله‌ی سائیرون-ی ره‌وتی سه‌درو چه‌ند لایه‌نێكی‌ دیكه‌ روویدا، به‌لاَم دواتر نێوه‌ندگیری كراو  شه‌ڕه‌كه‌ش كۆتاییهات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ فراكسیۆنه‌كه‌یان به‌شدارییان له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌كرد.


SNN:

سامان بەختیار

 هەفتە پێشتر - Dec 4 2018 5:19PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.