ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی راگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستگیركردنی سێ كەسی دەستگیركرد، كە بەفەرمانی دادوەر سزای شەش مانگ زیندانی و غەرامەكردنی 450 هەزار دینار بەسەر هەر یەكێكیاندا درابوو.

لە راگەیاندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ SNN نێردراوە، ئاسایشی سلێمانی، زانیاری لەسەر هەرسێ تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە ئاشكراكردووە، كە لەدوو رۆژی جیاوازی ئەمساڵدا لەلایەن هێزەكانی ئاسایش دەستگیركراون.

دەقی راگەیەندراوەكە: 

لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی نەهێشتن و بنەبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە مادەیەكی هۆشبەرو هەر جۆرە كارێكی نایاسایی، هێزەكانمان توانیان لەڕۆژانی  22/5/2018 تا ڕۆژی 2/8/2018 بەبڕیاری دادوەر، لەپارێزگای سلێمانی سێ كەس دەستگیر بكەن، بەپێی ماددەی ( 14 مخدرات )، لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی /2 ، ڕۆژی 3/12/2018 سزادران بەم شێوەیەی لای خوارەوە، تاوانباران .

1-  (ب ، ع ، ع) لەدایك بوی ساڵی ( 1993 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .

2- (ن ، ش ، ع) لەدایك بوی ساڵی ( 1991 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی ( 6 ) مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .

3- (م ، ص ، م) لەدایك بوی ساڵی ( 1998 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (6) مانگ، غرامەكردنی بەبڕی (450000) چوارسەدو پەنجا هەزار دینار .

 


SNN:

 هەفتە پێشتر - Dec 4 2018 3:19PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.