یەکێتیی پۆستە باڵاکان وەردەگرێت
سەرەڕای پۆستە وزارییەکان، یەکێتیی ھەوڵەکانی بۆ وەرگرتنی پۆستە باڵاکانی عیراق دەخاتەگەڕ، پەرلەمانتارێکیش ڕایدەگەیەنێت، "بەگوێرەی بەرکەوتەی ھەڵبژاردن و ڕێکەوتنی نێوان لایەنەکان، ئیستحقاقەکانی خۆمان وەردەگرین".

شیروان میرزا ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەران بەSNNی ڕاگەیاند، "جگە لەپۆستە وزارییەکان، تائێستا بەفەرمی باس لەدابەشکردنی پۆستەکانی دیکەی وەک بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و پۆستە ئەمنیەکانی وەک سوپاسالارو فەرماندە باڵاکانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ نەکراوە".

ئەوەشی نەشاردەوە، "بەڵام پۆستێکی زۆر ھەیەو دەکرێت ھەرلایەنێک بەگوێرەی ئیستیحقاقی خۆی ھەوڵیان بۆ بدات".

وتیشی:"بەڕەچاوکردنی ئیستیحقاقی ھەڵبژاردن و ڕێکەوتنی سیاسی نێوان لایەنەکان، سەرجەم ئەو پۆستانەی لەخوار پۆستی وزاریەوەن دابەشدەکرێن و ئێمەش وەک یەکێتیی بەمافی خۆمانی دەزانین، پشکی خۆمان وەربگرین".

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی جەختیشیکردەوە، "تاوەکو کابینە وزاریەکەی حکومەت تەواونەکرێت، گفتوگۆ لەسەر پۆستەکانی دیکە ناکرێت، ئەوەی کاری لەسەردەکەین، لەخوار پۆستە وزارییەکانیش، ھەر پۆستێک پێمانوابێت ئیستیحقاقی خۆمانە ھەوڵی بۆ دەدەین، تا لەو ڕێگەیەوە بتوانین خزمەت بکەین".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 7:48PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.