ھۆکاری دەستپێنەکردنەوەی گەشتەکانی سلێمانی تورکیا ئاشکرادەکرێت
بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دوا زانیاری لەسەر دەستپێکردنەوەی گەشتە ڕاستەوخۆکانی نێوان سلێمانی و تورکیا بڵاودەکاتەوەو ڕەتیدەکاتەوە ھیچ وادەیەک بەفەرمی بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو گەشتانە دیاریکرابێت، ڕاشیدەگەیەنێت، "لەبەغداشەوە ھیچ وەفدێک سەردانی تورکیای نەکردوە بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە".

تاھیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "تائێستا ھیچ زانیارییەکی فەرمیمان بەدەستنەگەیشتوە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و تورکیا، ئەوەشی دەوترێت تەنھا قسەی ڕاگەیاندنە".

وتیشی:"داواکارین بەزووترینکات تورکیا بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتیەکانی لەگەڵ سلێمانی بدات، لەلای خۆمانەوە ھیچ کێشەمان نییە".

سەبارەت بەھەوڵەکانی بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو گەشتانە، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، "بەغدا ھیچ ھەوڵێکی ئەووتۆی نییە، تائێستاش وەفدیان ڕەوانەی تورکیا نەکردوە، بۆئەوەی چارەسەری ئەو کێشەیە بکات".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 7:47PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.