یەکێتیی سێ کەسی دیاری کرد
فراکسیۆنی یەکێتیی لەپەرلەمانی کوردستان لەلایەن سێ پەرلەمانتارەوە ڕێنوێنی دەکرێت، پەرلەمانتارێکیش لەبارەی دیاریکردنی سەرۆکی فراکسیۆن ڕونکردنەوە دەدات و ڕەتیشیدەکاتەوە، ھیچ وادەیەک بۆ ئەو مەبەستە دیاریکرابێت، دەشڵێت:"چاوەڕوانی کۆبونەوەی داھاتوی پەرلەمان دەکەین و سەرۆکی فراکسیۆنیش دیاریدەکەین".

ڕۆژان شەھید حەمەڕەش ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لەپەرلەمانی کوردستان بەSNNی ڕاگەیاند، "تائێستا لەناوخۆی فراکسیۆنی یەکێتیدا، قسە لەسەر دیاریکردنی سەرۆکی فراکسیۆن نەکراوە، لەکۆبونەوەکەی پەرلەمانیشدا، تەنھا پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خواردو دانیشتنەکە بەکراوەیی ھێڵدرایەوە تا لایەنە سیاسییەکان بگەنە ڕێکەوتن بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستەکان".

وتیشی:"لەئێستادا فراکسیۆنی یەکێتیی، لەلایەن ھەرسێ پەرلەمانتاری خولی پێشوو کە بۆ ئەم خولەش ھەڵبژێردراونەتەوە (بێگەر تاڵەبانی، ڕێواز فایەق، عەباس فەتاح) ڕێنوێنی فراکسیۆنەکە دەکرێت، بۆ ھەرکارێک کە پێویست بکات".

لەبارەی وادەی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنیش، ڕۆژان شەھید حەمەڕەش وتی:"دەکرێت لەچەند ڕۆژی داھاتودا گفتوگۆ لەوبارەیەوە بکرێت، بەڵام بەگشتیی چاوەڕوانی کۆبونەوەی داھاتوی پەرلەمان دەکەین".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 4:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.