پارتی لەسەر دەسەڵاتەكانی فوئاد حسێن و تێپەڕاندنی بودجە ڕونكردنەوە دەدات
فراكسیۆنی پارتی لەسەر دەسەڵاتەكانی وەزیری دارایی و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كاروباری دارایی، لەسەر تەرخانكردنی پشكی هەرێم لەبودجەی گشتی عیراق ڕونكردنەوە دەدات، ئەندامێكی ئەو فراكسیۆنەش ڕایدەگەیەنێت: هەركەسێك مەبەستی بێت، دەتوانێت زۆر شت بۆ هەرێم بكات".

نەهرۆ مەحمود، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: پرۆژەی بودجەی 2019، لە مانگی 15ی 5ی ئەمساڵەوە داڕێژراوەو لە مانگی 8 ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، لە 15ی 9 وەزارەتەكان پەسەندیان كردووە، دوای ئەوە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە، وەك كورد هیچ ڕۆڵمان نەبووە، چونكە لەلایەن حكومەتەكەی حەیدەر عەبادی نێردراوە.
وتیشی: " لەناو پەرلەمانەوە زۆر هەوڵماندا بودجە بگەڕێندرێتەوە بۆ حكومەت، بەڵام لەبەرئەوەی گەڕانەوەی كێشەی دروستدەكرد، بۆیە لیژنەیەكی هاوبەش پێكهێندرا، بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەت چارەسەری ئەو كێشەیە بكرێت".
سەبارەت بە رۆڵی فوئاد حسێن وەزیری دارایی عیراق لە تێپەڕاندنی بودجەو كاركردن لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان، پەرلەمانتارەكەی پارتی ڕایگەیاند: ئەم كارە لەدەستی وەزیر نەماوە، بەڵام هەر كەسێك ئەگەر مەبەستی بێت، دەتوانێت زۆر شت بۆ هەرێم بكات، ئەوەش دەوەستێتە سەر ئەوەی تاچەند ئەو كەسە جدی و خەمخۆرە.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 2:09PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.