داوایەك لەبەرژەوەندی خاوەن پاسەكان ئاڕاستەی حكومەت دەكرێت
تائێستا بەشێك لەپاسە كۆنەكانی گواستنەوەی هاووڵاتیان لەسلێمانی نەگۆڕدراون بەپاسی نوێ، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: داوایەكمان ئاڕاستەی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن كردووە، بۆئەوەی رەزامەندی بدات بەگۆڕینی ئەو پاسانە بەپاسی مۆدێل (2002).

سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: پێشتر حكومەت بەرنامەی هەبوو هەركەسێك پاسێكی كۆنی لەناوببردایە، تابلۆیەك و بڕێك پارەی پێدەدرا بۆئەوەی پاسێكی نوێ بكرێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە حكومەت نەیتوانی بەردەوامی بەم پڕۆژەیە بدات.
وتیشی: "لەئێٍستادا ئەم پڕۆژەیە وەستاوەو هیوادارین بە باشبوونی دۆخی دارایی، حكومەت پڕۆژەكە بخاتەوەگەڕ".
راشیگەیاند: لەماوەی دووساڵی رابردوودا، چەندینجار بەهاوبەشی لەگەڵ سەندیكای گواستنەوەو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، نوسراومان ئاڕاستەی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن كردووەو داوامان كردووە پاسی خوار مۆدیل (2000) بگۆڕدرێن بەپاسی نوێ، بەتایبەت پاسی مۆدێل (2002) ئەوانەی لەكاتی پڕۆسەی ئازادكردنی عیراق هاتنە هەرێمی كوردستان و ئاڕمی كاركردنیان پێدراوە، بەڵام بەداخەوە وەزارەت رەزامەندی نەداوە".
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی، دەڵێت: "لەئێستادا نزیكەی 200 پاسی مۆدێل كۆن ماوە لەناو هێڵەكانی شاری سلێمانی، ئەگەر رەزامەندی بدرێت لەسەر گۆڕینی ئەو پاسانە بەپاسی (2002) بۆ خاوەن پاسە كۆنەكان، بڕیارێكی باش دەبێت، چونكە نرخی ئەو پاسانە لەبازاڕدا هەرزانترە، بەهۆی ئەوەی پێشتر ژمارەیان نەدراوەتێ و تەنیا ئاڕمیان هەیە.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 1:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.