مژدەیەكی خۆش بۆ جوتیاران... "بڕی 30 ملیار دینار تەرخان كراوە"
بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی مژدە دەداتە جوتیاران كە لەئێستادا زەوی ئامادەیە بۆكێڵان و بڕی بارانی پێویست لەسەرجەم ناوچەكانی سلێمانی باریوەو پەڵەی داوە، بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەش دەڵێت: 30 ملیار دینار بۆ كەرتی كشتوكاڵ و پاڵپشتیكردنی جوتیاران تەرخانكراوە.

ڕزگار حەمە خدر، جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: خۆشبەختانە ئەمساڵ بەراورد بەساڵی پار، بارانبارین پێشكەوت، تا رۆژی 7ی 11ی 2018، بڕی باران لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەسەروو 108 ملیم بووە، هەركاتێكیش بڕی بارانبارین لە 80 ملیم تێپەڕی كرد، دەتوانرێت تۆو بتەقێ و زەوی ئامادەیە بۆ كێڵان.
وتیشی: وشەی پەڵە لەكوردەواری لەوەوە هاتووە، كاتێك زەوی تێرئاو دەبێت، ئاو بەشێوەی پەڵەپەڵە دەوەستێت و پێی دەڵێین پەڵەیداوە، واتە كاتی چاندنی دانەوێڵەیە.
لەبارەی پاڵپشتی حكومەت بۆ جوتیاران، جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، بڕی 30 ملیار دینار تەرخانكراوە بۆ كەرتی كشتوكاڵ، لەو بڕەش نزیكەی 13 ملیار دینار بەر سلێمانی دەكەوێت، بەڵام بەهۆی ڕۆتینیاتی كارگێڕییەوە، ناردنی بودجەكە دواكەوتووە.
ڕاشیگەیاند: پڕۆژەی پاڵپیشتی كردنی جوتیارانمان ئامادەكردووە لەوانە دابینكردنی پەینی كیمیایی و دەرمان و كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشی و بەخێوكردنی ماسی و نۆژەنكردنەوەی باخە كۆنەكان، ڕێنمایی كردنی جوتیاران،  بەهیواین لە هەفتەی داهاتووەوە بەشێك لە پڕۆژەكان دەست پێبكات.


SNN:

سۆران سەعید

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 12:52PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.