هاوپەیمانی هێرشی تونددەكاتە سەر ئۆپۆزسێۆن
هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری ئەمرۆ لە شاری هەولێركۆبونەوەی گشتی ئەنجامداو بەدەنگدان مانەوەی هاوپەیمانیەكە وەك حزب پەسەندكراوە و بڕیاریشە هەر ئەمرۆ سەرۆكی نوێ بۆ هاوپەیمانیەكە هەلبژێردرێت.

ئەمرۆ هەینی 9ی 11ی 2018 هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی ودادپەروەری بە ئامادەبوونی 200 ئەندام لە شاری هەولێر كۆبونەوەی گشتی ئەنجامداوە و لەدەستپێكی كۆبونەوەكەش محەمەد رەئوف یەكێك لە دامەزرێنەرانی هاوپەیمانیەكە ڕایگەیاند لەماوەی ڕابردوودا دووچاری چەندین لەمپەری سیاسی بوینەتەوە و هەڵمەتی چەواشكارییش دژە بە هاوپەیمانی ئەنجامدراوە.

راشیگەیاند هەوڵەكانیان چرتر دەكەنەوە بەجۆرێك كەبتوانن متمانەی هاولاتیان بەدەستبهێنن  بەتایبەت كە ئۆپۆزسێۆن لە هەرێمی كوردستان  پێشتر نەیتوانی بە ئامانجەكانی بگات و جگەلەوەش وتاری ئۆپۆزسێۆن جۆرێك پەرتەوازیی پێوە دیاربوە.

محەمەد رەئوف وتیشی كە كار بۆ فراوانكردنی بواری ئازادی و رادەربرین لەهەرێمی كوردستان دەكەین بۆ ئێستا و داهاتوش.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا بە پرۆسەی دەنگدان بریاری مانەوەی هاوپەیمانیەكە وەك حزب و كاركردنیان پەسەند كراوە و چاوەروانیشدەكرێت هەر ئەمرۆ سەرۆكێكی نوێ بۆ هاوپەیمانیەكە هەلبژێرێدرێت.


SNN:

بەشی هەواڵ

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 10:25AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.