نهێنی راپرسییەكەی گۆڕان ئاشكرا دەبێت
بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامدانی راپرسی بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی بەشداریكردن لە حكومەت، یان بوون بە ئۆپۆزسیۆن رەتدەكاتەوەو بەرپرسێكی ئەو بزوتنەوەیەش رایدەگەیەنێت: هەردوو ئەگەرەكە لەبەردەمماندا وەك یەكن و لەداهاتوویەكی نزیكیشدا بڕیاری لەسەر دەدەین.

كاروان هاشم، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNی راگەیاند: بەشداریكردن لەحكومەت و بوون بەئۆپۆزسیۆن، دوو ئەگەری كراوەی وەك یەكن لەبەردەم گۆڕاندا.
وتیشی: "لەناو ئۆرگانەكانماندا گفتوگۆ لەسەر ئەوە كراوە كە ئەگەر بچینە دەسەڵاتەوە چۆن بچین، ئەگەر بووین بەئۆپۆسیۆن چۆن ئۆپۆزسیۆن بین، بەڵام بەهیچ شێوەیەك راپرسیمان نەكردووەو هیچ بڕیارێكیش نەبووە راپرسی لەوبارەیەوە بكەین".
راشیگەیاند: لەئایندەیەكی نزیكدا جڤاتی نیشتمانی كۆدەبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر هەردوو ئەگەرەكە، وەكو گۆڕان بەرنامەی خۆمان هەیە كە ئەگەر بەشداری لەحكومەتدا بكەین، پێویستە لەچوارچێوەی بەرنامەی حكومەتی داهاتوو جێگەی بكرێتەوە.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 10:21AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.