یەكێتی لەسەر هێزە هاوبەشەكە هاتەدەنگ
یەكێتی هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێشنیازی پێكهێنانی هێزێكی هاوبەش لەنێوان پێكهاتەكانی كەركوك ئاشكرا دەكات و بەرپرسێكی ئەو حزبەش دەڵێت رایدەگەیەنێت، "دەبێت هێزەكە سەر بە حكومەتی عیراق بێت و بەپێی رێژەی پێكهاتەكانیش دابمەزرێت.

چەند رۆژێك لەمەوبەر، ئەنجومەنی عەرەبی لەكەركوك، پێشنیازیكرد هێزێكی چەكدار لەهەرسێ نەتەوەی كوردو عەرەب و توركمان پێكبهێنرێت، بەمەبەستی گرتنە ئەستۆی دۆخی ئەمنیی شارەكە لەلایەن خودی كەركوكییەكانەوە.

لەوبارەیەوە، عاسی عەلی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی لەكەركوك، بەSNNی راگەیاند، پێشتریش یەكێتی ئەو پێشنیازەی كردووە كە هێزێكی هاوبەش لەنێوان سێ نەتەوە سەرەكییەكەی شارەكە پێكبهێنرێت، بەڵام ئەوكات جێبەجێنەكرا.

وتیشی:" لەم قۆناغەدا پێویستە ئەو هێزە پێكبهێنرێت و بۆ شارەكە گرنگە، بەڵام بەو مەرجەی هەر نەتەوەیەك بەپێی رێژەی خۆی بێت لەشارەكەدا".

بەوتەی ئەو بەرپرسەی یەكێتی، رێژەی كورد لەشارەكە بریتییە لە (48% بۆ 50%) و یەكێتی جەخت دەكاتەوە كە هێزەكە بەپێی رێژە بێت.

ئەوەشی ئاشكراكرد، هەرچەندە تائێستا ئەو بابەتە تەنها پێشنیازە، بەڵام ئەگەر ئەو هێزە دروست بكرێت، ئەوە یەكێتی لەڕێگەی فەرماندەییەكانی پێشمەركەوە داوای پێشمەرگە بۆ هێزەكە دەكات، كە پێدەچێت لەڕووی موچەو پێداویستییە سەربازیەكانەوە سەر بە حكومەتی عیراق بن.



SNN:

ئەركان جەبار

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 9:05AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.