ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی هەرێم لەگەڵ توركیا بەرزدەبێتەوە
جموجۆڵی بازرگانی لەنێوان هەرێمی كوردستان و توركیا ڕوو لەزیادبوون دەكات، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمیش لەوبارەیەوە زانیاری دەخاتەڕوو، ڕاشیدەگەیەنێت: بەسنورداركردنی جموجۆڵە بازرگانییەكان لەگەڵ ئێران، قەبارەی ئاڵوگۆڕ لەدەروازەی ئیبراهیم خەڵیل-ەوە زیاتر دەبێت.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم، بە SNNی ڕاگەیاند: كەمبوونەوەی جموجۆڵی بازرگانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دەبێتە هۆی زیادبوونی جموجۆڵی بازرگانی لەگەڵ توركیا، كە لەڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل-ەوە دەكرێت.

وتیشی:" جموجۆڵی بازرگانی لەسەرجەم دەروازەكانی هەرێم ڕووی لەزیادبوون كردووە، بەتایبەت دوای كۆتاییهاتنی شەڕی داعش و دەستپێكردنی پرۆسەی بونیادنانەوەی عیراق و ئەو شارانەی وێران ببوون".

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم، ڕێژەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیشی ئاشكراكردو وتی:" ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەدەروازەی ئیبراهیم خەلیل تەنها بۆ هەرێمی كوردستان كەلوپەل و خۆراكی لێوە هاوردە ناكرێت، بەڵكو بۆ سەرانسەری عیراق پێداویستییەكان هاوردە دەكرێن، قەبارەی بازرگانیشمان لەگەڵ توركیا 10- 11 ملیار دۆلار بووە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 11:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.