لێپرسینەوە لە وەزیرە نوێیەكانی عیراق دەستپێدەكات
دەستەی نەزاهە، پرۆسەی لێپرسینەوە لەو وەزیرانەی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق دەستپێدەكات، كە تۆمەتبارن بە بەعسیبوون و یاسای لێپرسینەوەو دادپەروەری دەیانگرێتەوە،، پەرلەمانتارێكی لیژنەی یاساییش رایدەگەیەنێت: بڕیار لەسەر هەر وەزیرێك بدرێت، لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت.

ئەڵماس فازڵ، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: ناوی هەر 14 وەزیرە پەسەندكراوەكەی حكومەتی نوێی عیراق بەسەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی، ئاراستەی دەستەی نەزاهە كراون، بۆئەوەی لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكانیان بكرێت، بەڵام تا ئێستا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان كۆتاییان نەهاتووە.

وتیشی:" بەفەرمی هیچ شتێكمان بەدەست نەگەیشتووە كە وەزیرێك یاسای لێپرسینەوەو دادپەروەری بیگرێتەوە، بەڵام ئەگەر حاڵەتێكی لەو جۆرە  هەبێت، لەئەنجومەنی نوێنەران یەكلادەكرێتەوە".

سەبارەت بەتۆمەتی سەر بەشێك لەو وەزیرانەی سوێندی یاساییان خواردووە، لەوانەش بەنگین ڕێكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، كە لەپشكی پارتی ئەو پۆستەی وەرگرتووەو تۆمەتبارە بە بەعسیبوون، ئەڵماس فازل وتی:" ڕاستە لێرەو لەوێ قسەكراوە، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی ئەو بابەتە یەكلانەبۆتەوەو لەدەستەی نەزاهەیە، ئەگەر بڕیارێكیش نەبێت ناتوانرێت لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت، بۆ هەر ڕێكارێكیش پشت بەبڕیاری دەستەی نەزاهە دەبەسترێت".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 10:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.