پەیامێك لەبارەی ئاوی خواردنەوە ئاڕاستەی هاووڵاتیانی سلێمانی دەكرێت
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوون بۆ سەرچاوەكانی ئاوی خواردنەوەی سلێمانی دەكات، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەئەنجومەنەكەش رایدەگەیەنێت: ئاوی خواردنەوەی شارەكە هیچ مەترسییەكی نییەو هەموو هەفتەیەك دوو بۆ سێ جار پشكنینی بۆ دەكرێت.

كاسترۆ مەعروف، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو كارگێڕی و دارایی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە SNNی راگەیاند: بەدواداچوونی مەیدانیمان بۆ سەرجەم سەرچاوەكانی ئاوی خواردنەوەی سلێمانی، قولەی رانیە، دەربەند، سەرچنار، لەڕووی سیستمی كلۆرو خاوێنی ئاوەكەوە كردووە.

وتیشی: "ئاوی خواردنەوەی سلێمانی لەڕێگەی سەرچنارو بۆری دووەمی دوكانەوە دابیندەكرێت و هیچ گرفتێكی نییە، هەموو هەفتەیەك دوو بۆ سێ جار لەتاقیگەكاندا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستی تەندورستی سلێمانییەوە پشكنینی بۆ دەكرێت".

راشیگەیاند: چەند رۆژێك لەمەوبەر ئاوی سەرچنار بەتەواوی پاككراوەتەوەو تەواوی بیناكە نۆژەنكراوەتەوەو سیستمی كلۆرین و دەرمانەكانی بەگوێرەی پەیڕەوی وڵاتانی جیهان دەكرێت، تەنانەت ئەو بۆرییانەی دەڕژێتە ناو ئاوی سەرچنارەوە، بەتەواوی دوورخراوەتەوەو هیچ مەترسییەك لەسەر ئاوی سلێمانی نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر گەڕەكێك گرفتی ئاوی خواردنەوەی هەبێت، بە مەسجێك ئاگادارمان بكاتەوە، بۆئەوەی بەشێوەی مەیدانی بەدواداچوون بۆ كێشەكەیان بكەین.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 10:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.