به‌غدا پیلانێكی مه‌ترسیدار له‌ دژی هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كات
حكومه‌تی عیراق پیلانێكی نوێی مه‌ترسیداری بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر جێبه‌جێبكرێت، دۆخێكی خراپی ئابووری و دارایی روو له‌كوردستان ده‌كات، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌شی دراون به‌ SNN، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت له‌ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی نه‌وت، حكومه‌تی به‌غدا مانگی داهاتوو ئه‌و پیلانه‌ جێبه‌جێده‌كات.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ به‌غداوه‌ دراون به‌ SNN، له‌ دادگای فیدراڵی عیراقه‌وه‌ هه‌موو رێوشوێنه‌ یاساییه‌كانی تایبه‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هاتووه‌و بۆچوونی حه‌وت پسپۆڕی یاساییش وه‌رگیراوه‌ كه‌ فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆی نه‌وتی هه‌رێم، نایاساییه‌.

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌، رێوشوێنه‌كان ته‌نها ئه‌وه‌ی ماوه‌ كه‌ له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا یان مانگی 12ی ئه‌مساڵ، دادگای فیدراڵی دوا بڕیار بدات له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.

له‌زانیارییه‌كاندا هاتووه‌، پێده‌چێت پیلانه‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق به‌و شێوه‌یه‌ بێت كه‌ ئه‌گه‌ربێتو حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت به‌جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی 2019ی عیراق و به‌رده‌وام بێت له‌ سه‌ربه‌خۆ فرۆشتنی نه‌وت و داهاته‌كه‌شی نه‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ناوه‌ند، ئه‌وا پرسه‌كه‌ له‌ دادگای فیدراڵی ده‌جوڵێنێ و دادگاكه‌ش بڕیاره‌كه‌ ده‌رده‌كات.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵیش، هه‌موو كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم، پابه‌ند ده‌كرێن به‌ بڕیاره‌كه‌وه‌و له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه‌ كڕینی نه‌وتی هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت، ئه‌وكات جارێكی تر قه‌یرانی دارایی و ئابووریی روو له‌ هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌.



SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 8:31PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.