پارتی مەرجەكەی بۆ لایەنەكان راگەیاند
پارتی دیموكرات كارنامەی خۆی بۆ حوكمڕانی، بەسەر ئەو لایەنانە دەسەپَنێت، كە بەنیازن بەشداری لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بكەن، بەرپرسێكی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت، "هەر لایەنێك بیەوێت لەحكومەت بەشدار بێت، دەبێت ئیرادەی جێبەجێكردنی كارنامەكەی پارتی هەبێت".

عەتا شێخ حەسەن، وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لەسلێمانی و هەڵەبجە، بەSNNی راگەیاند، تائێستا پارتی تاوتوێی پرسی دابەشكردنی پۆستەكانی نەكردووە لەنێوان ئەو لایەنانەی كە دەیانەوێت لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بەشداربن.

وتیشی:" پارتی لەڕێگەی ئەو خاڵە هاوبەشانەی كە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان هەیەتی، دەچێتە گفتوگۆوە بۆ پێكهێنانی حكومەت و تائێستاش ئەو خاڵە هاوبەشانە تەنها لەگەڵ یەكێتی هەیە".

راشیگەیاند، تائێستا تەنها یەكێتی وەكو تاكە لایەن بە فەرمی راگەیاندووە كە بەشداری لەحكومەتی داهاتووی هەرێم دەكات و لایەنەكانی دیكە ئەو پەیامە روونەیان نییە.

بەوتەی عەتا شێخ حەسەن، ئەو هێزانەی كە بەشداری لەكابینەی نۆیەم دەكەن، دەبێت كارنامەكەی پارتی بۆ چوار ساڵی داهاتوو جێبەحێ بكەن، یان دەوڵەمەندی بكەن، كە بریتییە لە (بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز).


SNN:

ئەركان جەبار

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 7:36PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.