ژمارەیەك خوێندكاری دیكە لە زانكۆو پەیمانگاكان وەردەگیرێن
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر وەرگرتنی 441 خوێندكاری دەرچووی 12ی ئامادەیی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان لەزانكۆكانی هەرێم دەردەبڕێت.

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ SNN نێردراوە ڕایگەیاند: ماوەی چوار ساڵە وەزارەتەكەمان لەسەر ڕاسپاردەی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، كارئاسانی تەواوی كردووە بۆ وەرگرتنی خوێندكارانی ناوچە دابڕێندراوەكان لە زانكۆكانی هەرێم، بەتایبەت ئەو خوێندكارانەی لە خوێندنگە كوردییەكان دەخوێنن.

وتیشی:" دوای ئەوەی وەزارەتەكەمان دەرگای پێشكەشكردنی بۆ دەرچوانی پۆلی 12ی لەبەشی خوێندنی كوردی لەناوچە دابڕێندراوەكان كردەوە، لەڕێگەی نوسینگەی كەركوكەوە ژمارەیەك لە دەرچوان داواكارییان پێشكەشكرد، بەگەیشتنی لیستی پێشكەشكاران، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن، وردبینی تەواو لەسەر داخوازییەكانیان كرا، لە ئەنجامدا بۆ ئەمساڵیش وەزارەتەكەمان ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر وەرگرتنی (441) خوێندكاری ئەو ناوچانە لەزانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێم، بەهەمان پێوەرو كۆنمرەی وەرگیراوی خوێندكارانی هەرێم بۆ ساڵی خوێدنی (2018-2019.

عەباس ئەكرەم، داوای لە خوێندكاران كرد لە زووترین كاتدا سەردانی نوسینگەی كەركوكی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بكەن، بۆ دەستكردن بە ڕاییكردنی مامەڵەی وەرگرتن لە زانكۆكانیان.

 

بۆ بینینی لیستی ناوی وەرگیراوان كلیك (لێـــــرە) بكە. 

 

 


SNN:

بەشی هەواڵ

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 5:36PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.