دادگا دوایین هۆشداری لەسەر پارەكە بە وەزارەتی بازرگانی دەدات
جارێكی تر دانیشتنی دادگا لەبارەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمەوە دوادەخرێت و سەرۆكی رێكخراوێكی جوتیارانیش ناوەڕۆكی هۆشدارییەكەی دادوەرەكە بۆ وەزارەتی بازرگانی ئاشكرادەكات و دەڵێت:ئەمە دواینجارە دوابخرێت و ئەگەر وەزارەت ئەو پسوڵەیە نەهێنێت، بڕیاری خۆیان لەبەرژەوەندی جوتیارانی هەرێم دەدەن.

فارس حسێن سەرۆكی رێكخراوی جوتیارانی سەردەم بۆ پەرەپێدانی كشتوكاڵ، بەSNNی راگەیاند: بڕیار بوو رۆژی 6ی11ی2018، دانیشتنی دادگا لەبارەی پارەی گەنمی جوتیارانەوە لە دادگای رەسافە لە بەغدا بەرێوەبچێت، بەڵام دادوەر دانیشتنەكەی دواخست لەبەرئەوەی پسوڵەی وەرگرتنی گەنمەكە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عیراقەوە نەهاتبوو.

وتیشی: دواخستنەكەش كەوتۆتە ١٩ی ئەم مانگەوەو دادوەرەكە لە كۆنووسەكەدا ئاماژەی بەوەكرد، ئەمە دواینجارە دوابخرێت و ئەگەر وەزارەتی بازرگانی ئەو پسوڵەیە نەهێنێت، بڕیاری خۆیان لە بەرژەوەندی جوتیارانی هەرێم دەدەن.

بڕی نزیكەی ٦٠٠ ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵانی ٢٠١٤و ٢٠١٥و ٢٠١٦و ٢٠١٧، لای حكومەتی بەغدا ماوەو بۆ وەرگرتنی مافەكەنیان بەشێك لەجوتیاران سكاڵایان لە دادگا تۆماركردووە.

 


SNN:

هەورامان هاشم

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 4:56PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.