پارتی شێوازە نوێیەكەی راگەیاند .. پێگەی یەكێتی لەبەرچاودەگیرێت
بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، پارتی دیموكرات مۆدیلێكی نوێی حوكمڕانی جێبەجێدەكات و ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبەش ئەو مۆدێلە ئاشكرادەكات و راشیدەگەیەنێت"چاوپۆشی لە قەبارەی یەكێتی دەكەین".

نوری حەمەعەلی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەSNNی راگەیاند: هەردوو سیستمی حوكمڕانی پەنجا بە پەنجاو بنكە فراوان لەحكومەتی هەرێم جێبەجێكراو هیچكامیان سەركەوتوو نەبوو، بۆیە پارتی دەیەوێت بەدیل و مۆدێلی سێیەم تاقیبكاتەوە لە پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم.

لەبارەی مۆدێلە نوێیەكەی حوكمڕانییەوە، سەركردایەتیەكەی پارتی وتی:"ئەو شێوازە ئەوەیە كە هەر لایەنێكی سیاسی بەپێی قەبارەی خۆی بەشداری پێ بكرێت لە كابینەی نۆیەمدا، بەڵام تاڕادەیەك بە لەبەرچاوگرتنی یەكێتی لەو شێوازە".

زانیاری زیاتری لەبارەی پێگەی یەكێتی لەكابینەی نۆیەم ئاشكراكردو راشیگەیاند:لەوانەیە پارتی تاڕادەیەك چاوپۆشی لە یەكێتی بكات و زیاتر لە قەبارەی خۆی بەشداری پێ بكات، بەڵام نەك تا ئەو ئاستەی كابینەی نۆیەم یەكسان بێت بە پەنجا بە پەنجا لەنێوان پارتی و یەكێتی، چونكە جەماوەری پارتی ئەوە قبوڵ ناكات.

بەوتەی نوری حەمەعەلی، ئومێدیان هەیە دۆخی چوار ساڵی ئایندە بۆ هەرێمی كوردستان زۆرباش بێت و كێشەی موچەو بودجە چارەسەر بكرێت.


SNN:

ئەركان جەبار

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 3:50PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.