په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ بۆ هاوڵاتیان..خۆتان له‌م گۆشته‌ بپارێزن
سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌باره‌ی‌ هاورده‌كردنی‌ جۆره‌ گۆشتێك دڵنیایی‌ به‌هاوڵاتیان ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌رگۆشتێك مۆری‌ پێوه‌ نه‌بوو خۆتانی‌ لێ به‌دوربگرن".

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ به‌هێنانی‌ ئاژه‌ڵی‌ سه‌ربڕاوو هێنانی‌ گۆشتی‌ ئێرانی‌ نادرێت بهێنرێنه‌ شاره‌كانه‌وه‌، چونكه‌ خۆمان ئاژه‌ڵمان هه‌یه‌و یاساو ڕێنماییش له‌لایه‌ن ڤێته‌رنه‌ریه‌وه‌ ده‌ركراوه‌ بۆ سه‌ربڕخانه‌كان، پێویسته‌ پێش سه‌ربڕینی‌ هه‌ر ئاژه‌ڵێك پشكنینی‌ بۆبكرێت".

وتیشی‌:"پێویسته‌ له‌سه‌ربڕیخانه‌یه‌كی‌ فه‌رمیدا به‌مۆڵه‌تی‌ حكومه‌ت سه‌ربڕین بۆ ئاژه‌ڵه‌كان بكرێت، له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانیش سه‌ربڕینخانه‌ی‌ تایبه‌تمان هه‌یه‌، كاتێكیش ئاژه‌ڵه‌كان سه‌رده‌بڕن ده‌بێت مۆری‌ پێوه‌بێت، مۆره‌كه‌ش ڕۆژانه‌ گۆڕانكاریی‌ به‌سه‌ردادێت".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، "هه‌ر لاشه‌یه‌ك گه‌وره‌ یان بچوك ئه‌گه‌ر بینرا به‌بێ مۆر ئه‌وا ده‌ستی‌ به‌سه‌رداده‌گیرێت و له‌ڕوی‌ یاساییشه‌وه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ سزا ده‌درێت، ته‌ندروسترین گۆشتیش بۆ خواردن ئه‌و گۆشته‌یه‌ مۆری‌ پێوه‌یه‌".

له‌ڕێگه‌ی‌ SNNیشه‌وه‌ داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات، هه‌ر گۆشتێك مۆری‌ پێوه‌ نه‌بوو نه‌یكڕن و نه‌یخۆن، "له‌هه‌ر شوێنێكیش بینرا ئه‌و گۆشته‌ شیاوی‌ خواردن نییه‌و پێویسته‌ هاوڵاتیان خۆیانی‌ لێ‌ به‌دوربگرن".

سه‌باره‌ت به‌هاورده‌كردنی‌ گۆشتی‌ ئێرانیش كه‌ ئێستا ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌نرخێكی‌ هه‌رزان ده‌فرۆشرێت وتی‌:"تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی‌ هێنانی‌ گۆشتی‌ ئێرانی‌ نه‌بینراوه‌و هه‌ركاتێكیش حاڵه‌تی‌ وا هه‌بوو به‌دواداچونی‌ بۆده‌كه‌ن و ئیجرائات ده‌كه‌ن".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 2:01PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.