واده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی گۆڕان ئاشكراده‌كرێت
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر بابه‌تی به‌شداربون یان بون به‌ئۆپۆزسیۆن له‌حكومه‌تی داهاتوی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌، به‌رپرسێكی بزوتنه‌وه‌كه‌ش واده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌و ورده‌كاریی ئه‌و بابه‌ته‌ش ئاشكراده‌كات.

حه‌كیم عوبێد ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "وابڕیاره‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ئاستی باژێروانه‌كانیدا له‌سه‌ر بابه‌تی به‌شداریكردن یان بون به‌ئۆپۆزسیۆن له‌حكومه‌تی داهاتوی هه‌رێمدا كۆببێته‌وه‌".

وتیشی:"له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بابه‌تی به‌شداریكردن یان بون به‌ئۆپۆزسیۆن نادرێت، به‌ڵام هاوكارده‌بێت بۆ بڕیاری كۆتایی له‌كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیماندا".

به‌رپرسه‌كه‌ی گۆڕان باسی له‌وه‌شكرد، "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت له‌ئاستی باڵادا كۆبونه‌وه‌ته‌وه‌، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی هه‌رلایه‌نێك لای خۆیه‌تی و هه‌رچه‌نده‌ به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگی و كۆبونه‌وه‌ی دیكه‌شمان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامیدا ده‌بێت".


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 1:18PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.