به‌غدا مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروستده‌كات..هۆشداری توند ده‌درێت
له‌سه‌ر ڕاده‌ستكردنی‌ هه‌ردوو كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی‌ هه‌ڤاناو بای حه‌سه‌ن له‌پارێزگای كه‌ركوك به‌كۆمپانیای‌ (كار)ی سه‌ر به‌پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان كۆمپانیای‌ نه‌وتی‌ باكور ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات، هاوكات مه‌ترسیه‌كیش له‌باره‌ی‌ شێوازی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت كه‌ عیراق به‌نیازه‌ دژ به‌هه‌رێم له‌داهاتودا په‌یڕه‌وی بكات.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌كۆمپانیای‌ نه‌وتی‌ باكوره‌وه‌ به‌SNNدراون، تائێستا هیچ بڕیارێك نییه‌ كه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی‌ كه‌ركوك به‌تایبه‌ت هه‌ردوو كێڵگه‌ی نه‌وتی‌ هاڤاناو بای حه‌سه‌ن ڕاده‌ستی‌ كۆمپانیای‌ كار بكرێته‌وه‌، به‌ڵكو حكومه‌تی‌ عیراق به‌و ئاراسته‌یه‌ كارده‌كات كه‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ كه‌ركوك له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ سۆمۆی نیشتمانیه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ بكرێت.

له‌زانیاریه‌كاندا ئه‌وه‌ش ڕونكرایه‌وه‌، هیچ  پێشنیازێك نه‌كراوه‌ سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و دوو كێڵگه‌یه‌ بدرێته‌ كۆمپانیای‌ كاری سه‌ر به‌پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان.

هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كان، حكومه‌تی‌ عیراق له‌ڕێگه‌ی‌ یاساوه‌ ده‌یه‌وێت كار بۆ ئه‌وه‌بكات كه‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم بخرێته‌وه‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی‌ كۆمپانیای‌ سۆمۆی نیشتیمانی‌ و حكومه‌تی‌ عیراقیش به‌و ئاراسته‌یه‌ كارده‌كات به‌یاساو به‌تایبه‌ت له‌پڕۆژه‌ بودجه‌ی گشتیدا، هه‌رێمی كوردستان ناچاربكات نه‌وته‌كه‌ی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ كۆمپانیای‌ سۆمۆوه‌ هه‌نارده‌بكات.


SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 12:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.