وه‌زیری ته‌ندروستی له‌باره‌ی دامه‌زراندنه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم هه‌وڵه‌كانی چڕده‌كاته‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌ده‌رمان و له‌باره‌ی دامه‌زراندنیشه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌گوێره‌ی‌ پێویستی میلاكی به‌رده‌ستمان كارمه‌ند داده‌مه‌زرێنین"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "هه‌ركه‌سێك وازبهێنێت له‌شوێنی كه‌سی دیكه‌ داده‌مه‌زرێنین".

د.ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چونی سیمینارێك ده‌رباره‌ی نه‌خۆشییه‌كانی ناڕێكی زگماكی له‌سلێمانی، له‌لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ئاشكرایكرد، "دوای ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ده‌رمان، هه‌وڵه‌كانمان چڕكردۆته‌وه‌و هه‌فته‌ی داهاتوش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆو داواكاری گشتیی كۆده‌بینه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی بڕیاره‌كان وه‌كو خۆی جێبه‌جێبكه‌ین و بارودۆخی ده‌رمان به‌ره‌وه‌ی باشتر به‌رین له‌هه‌رێم".

له‌باره‌ی دامه‌زراندنیشه‌وه‌ وتی:"به‌گوێره‌ی‌ پێویستی و میلاكی به‌رده‌ستمان خه‌ڵك داده‌مه‌زرێنین و به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا له‌هه‌وڵداین و به‌دابینكردنی میلاكیش بۆمان كه‌سانی دیكه‌ داده‌مه‌زرێنین".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"به‌رنامه‌ی له‌جیاتی دانانمان به‌رده‌وامه‌و هه‌ركه‌سێكیش وازبهێنێت كه‌سی دیكه‌ له‌شوێنه‌كه‌ی‌ داده‌نێین".


SNN:

هه‌ورامان هاشم

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 11:51AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.