ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ كۆده‌بێته‌وه‌
وته‌بێژی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی كوردستان واده‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ حزبه‌كه‌ی‌ ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت"دوای‌ كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پارتی‌ له‌باره‌ی چۆنێتی پڕۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ كۆده‌بێته‌وه‌".

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی كوردستان به‌SNNی راگه‌یاند:دوای كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی له‌باره‌ی چۆنێتی پڕۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم، زانینی ڕاوبۆچونی یه‌كتر له‌سه‌ر كۆی پڕۆسه‌كه‌، دواتر له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا بابه‌ته‌كه‌ تاوتوێ ده‌كرێت و سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌فدی پارتی بۆگفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی‌ پێكهاته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان سه‌ردانی لایه‌نه‌كان بكات و به‌پێی‌ زانیارییه‌كانیش یه‌كه‌م لایه‌ن یه‌كێتی ده‌بێت كه‌ پارتی سه‌ردانی ده‌كات.


SNN:

خێڵان ره‌ئوف

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 11:42AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.