كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر سیستمی‌ خاڵ هه‌ڵوێستی‌ راده‌گه‌یه‌نێت
كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی‌ سیستمی‌ خاڵ بۆ دابه‌شكردنی‌ پۆسته‌كان له‌پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و پێكهێنانی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان دێته‌ده‌نگ و ئه‌ندامێكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ئه‌و حزبه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت"په‌یڕه‌وكردنی‌ سیستمی‌ خاڵمان پێ په‌سه‌نده‌ به‌و مه‌رجه‌ی‌ هێڵی‌ سور دانه‌نرێت".

سه‌لیم كۆیی‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌SNNی‌ راگه‌یاند"بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم په‌یڕه‌وكردنی‌ سستمی‌ خاڵمان پێ په‌سه‌نده‌ و عه‌داله‌تی‌ تێدایه‌ ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌و بكرێت، به‌ڵام بۆ سیستمی‌ خاڵ ده‌بێت هه‌موو حكومه‌ت شمولی‌ بكات و هیچ پۆستێكی‌ لێ به‌ده‌رنه‌كرێت به‌ناوی‌ هه‌بوونی‌ رێكه‌وتن له‌نێوان لایه‌نه‌كان".

وتیشی‌:"سیستمی‌ خاڵ به‌باشترین چاره‌سه‌ر ده‌زانین بۆ دابه‌شكردنی‌ پۆسته‌كان به‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌   ده‌چنه‌ ناو حكومه‌ته‌وه‌، به‌و مه‌رجه‌ی‌ هیچ پۆستێكی‌ حكومه‌ت نه‌كرێته‌ هێڵی‌ سور و هێڵی‌ سور دانه‌نرێت و سیستمه‌كه‌ وه‌ك خۆی‌ جێبه‌جێبكرێت".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، وه‌ك كۆمه‌ڵ تائێستا هیچ بڕیارێكیان له‌باره‌ی‌ به‌شداریكردن یان نه‌كردن نه‌داوه‌، چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌و وه‌فده‌ی‌ پارتی‌ ده‌كه‌ن كه‌ تایبه‌ت به‌پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ بڕیاره‌ سه‌ردانی‌ لایه‌نه‌كان بكه‌ن.


SNN:

شادان حەسەن

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 11:34AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.