فراكسیۆنی یه‌كێتیی پڕۆژه‌كه‌ی بۆ یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات
فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌په‌رله‌مانی كوردستان كارنامه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌ پڕۆژه‌یه‌ك، ئه‌ندامێكی‌ فراكسیۆنه‌كه‌ش جه‌خت له‌جێبه‌جێكردنی دروشمه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "كارنامه‌كه‌ی یه‌كێتیمان كردوه‌ به‌نوسراو".

ڕێواز فایه‌ق ئه‌ندامی فراكسیۆنی‌ یه‌كێتیی له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "پڕۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌و ته‌نها واژۆی ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌ی ماوه‌، پڕۆژه‌كه‌ش كارنامه‌كه‌ی یه‌كێتیه‌و كردومانه‌ به‌نوسراو".

سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆكی‌ ئه‌و نوسراوه‌ش په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی جه‌ختیكرده‌وه‌، "هه‌رچیمان ئاماده‌كردوه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ژیانی هاوڵاتیانه‌وه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌مجاره‌ یه‌كێتیی به‌ڵێنی هه‌لی كارو خزمه‌ت و ئارامی به‌هاوڵاتیانداوه‌، بۆیه‌ كارنامه‌كه‌ی یه‌كێتیمان كردوه‌ به‌پڕۆژه‌و پێشكه‌شی ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین".


SNN:

سۆران سه‌عید

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 10:51AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.