پاره‌ی‌ گومرگی‌ ئه‌م دوو به‌رهه‌مه‌ بۆ دوو هێنده‌ زیاد ده‌كات
ڕه‌سمی‌ گومرگی‌ له‌سه‌ر دوو به‌رهه‌م كه‌ هاورده‌ی‌ كوردستان ده‌كرێت بۆ دوو هێنده‌ زیاد ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گومركی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ-یش زانیاری‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو، هاوكات چه‌ند ده‌نگۆیه‌یه‌كیش ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

شاخه‌وان ئه‌بوبه‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری گومركی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ  به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی‌ گومرگی‌ هه‌رێم و نوێنه‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گومرگیه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی‌ حكومه‌تی‌ به‌غدا كۆبونه‌وه‌، بۆ یه‌كخستنی‌ ڕێنمایی‌ گومرگی‌ و كاروباری‌ گومرگی‌".

وتیشی‌:"له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی‌ هه‌ندێك گرفت كه‌ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت دانانی‌ ئه‌و خاڵه‌ گومرگیانه‌ی‌ له‌سنوری‌ كه‌ركوك و موسڵ دانراون".

به‌ڕێوه‌به‌ری گومركی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ  ڕه‌تیكرده‌وه‌ گفتوگۆ كرابێت له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نرخی‌ گومرگی‌، جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "ته‌نها نرخی‌ گومرگی‌ ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی‌ له‌ناوخۆدا كارگه‌یان هه‌یه‌و به‌رهه‌می‌ ناوخۆمان هه‌یه‌و ده‌توانن پێداویستیه‌كانی‌ ناوخۆ پڕبكه‌نه‌وه‌ به‌رزده‌كرێته‌وه‌".

هۆكاری‌ ئه‌و بڕیاره‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌و وتی‌:"ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی‌ پاراستنی‌ به‌رهه‌می‌ ناوخۆیه‌، له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ بڕیاردراوه‌ ڕه‌سمی‌ گومرگیی‌ هه‌ندێك به‌رهه‌می‌ وه‌كو (شیرو چیمه‌نتۆ) بۆ دوو هێنده‌ زیادبكرێت و بڕیاره‌كه‌ش له‌ڕۆژی‌ 16ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌خرێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 10:23AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.